عێراق: 150 حاڵه‌تى نوێى كۆرۆنا تۆماركران و چوار كه‌س به ڤایرۆسه‌كه مردن

رشاندنى مزگه‌وتێك به ده‌رمانى دژه ڤایرۆسى | فۆتۆ: Reuters
كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر وه‌زاره‌تى ته‌ندروستیى عێراق ئامارى 24 كاتژمێرى رابردووى تایبه‌ت به ڤایرۆسى كۆرۆناى بڵاوكرده‌وه و رایگه‌یاند: 150 حاڵه‌تى نوێ تۆماركراون، چوار كه‌س به ڤایرۆسه‌كه گیانیان له‌ده‌ستداوه و 92 كه‌س چاكبوونه‌ته‌وه.
له راگه‌یه‌نراوێكدا كه كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر بڵاوكراوه‌ته‌وه وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى ئاشكرایكردووه، “له ئه‌نجامى پشكنینه‌كان 150 حاڵه‌تى نوێ تۆماركراون به‌مشێوه‌یه: 120 حاڵه‌ت له به‌غدا، حه‌وت حاڵه‌ت له به‌سره، سێ حاڵه‌ت له نه‌جه‌ف، دوو حاڵه‌ت له واست، دوو حاڵه‌ت له كه‌ربه‌لا، سێ حاڵه‌ت له مووسه‌ننا، دوو حاڵه‌ت له دیاله، یه‌ك حاڵه‌ت له نه‌ینه‌وا، نۆ حاڵه‌ت له سلێمانى”.
وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى له‌باره‌ى كه‌یسه‌كانى چاكبوونه‌وه‌وه ئه‌وه‌شى ئاشكرا كردووه، “92 تووشبوو چاكبوونه‌ته‌وه به‌مشێوه‌یه، 71 كه‌س له به‌غدا، 20 كه‌س له به‌سره و یه‌ك كه‌س له سه‌ڵاحه‌دین”.
به‌پێى ئه‌و زانیارییانه‌ى كه له به‌یاننامه‌كه‌دا بڵاوكراونه‌ته‌وه، “ئه‌مڕۆ چوار حاڵه‌تى مردن تۆماركراون له به‌غدا به ڤایرۆسه‌كه”.
تا ئێستا 3 هه‌زار و 554 كه‌س له عێراق تووشى كۆرۆنا بوون، له‌و ژماره‌یه‌ش 2 هه‌زار و 310 كه‌س چاكبوونه‌ته‌وه، 127 كه‌س به ڤایرۆسه‌كه گیانیان له‌ده‌ستداوه و هه‌زار و 117 كه‌یسى چالاك له نه‌خۆشخانه‌كان بوونى هه‌یه.
More News
-
نرخی ئەمپێری کارەبای موەلیدە دیاری‌کرا
8 hours لهمهوپێش -
ئاوی ئەم گەڕەکانەی سلێمانی ئاسایی دەبێتەوە
17 hours لهمهوپێش -
رۆژنامەیەکی ئەمریکی: ترەمپ مەیلی توندتر کردنی هێرشەکان بۆ سەر ئێران هەیە
17 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی ئەمپێری کارەبای موەلیدە دیاری‌کرا
8 hours لهمهوپێش -
ئاوی ئەم گەڕەکانەی سلێمانی ئاسایی دەبێتەوە
17 hours لهمهوپێش



