بێ مووچەیى بەشێک لەهاوڵاتیانی ناچار کردووە لە بالە جلى جەژن بکڕن

کڕیارێک لەکاتی تاقیکردنەوەی جل دا فۆتۆ: هەوراز ئەحمەد
هەوراز ئەحمەد-SNN
وەک نەریتێکى ساڵانە لەگەڵ نزیکبوونەوەى بۆنە و جەژنەکاندا هاوڵاتیان بەمەبەستى کڕینى پێداویستیەکانیان ڕوو لە بازاڕ دەکەن، بەڵام جەژنى ئەمجارە جیاوازترە بەهۆى بێ مووچەیى و ڤایرۆسى کۆرۆنا هاوڵاتیان پارەیەکى ئەوتۆ لە گیرفانیان نییە تاوەکو بتوانن بە خواستى خۆیان پێداویستییەکانیان بکڕن،بەناچارى ڕووى لە بازاڕى بالە دەکەن.
شیلان عومەر،ژنى ماڵەوەیە و هاوسەرگیرى کردوە و خاوەنى 3 منداڵە بە زمانى بەڕۆژوو هاتۆتە بازاڕى بالەى شارى سلێمانى بۆ ئەوەى جلى جەژن بۆ منداڵەکانى بکڕێت.
شیلان بە SNNى ڕاگەیاند “ڕاستە جەژن چێژێکى واى نەماوە بۆ ئێمە، بەڵام منداڵەکان دڵیان بەو بۆنەیە خۆشە و داواى جلى نوێ دەکەن، خۆ ئاشکرایە لەم کاتەدا بێ مووچەییە و بێ پارەییە، هاوسەرەکەم ئەو مووچەیەى وەریگرت تەنها بەشى کرێ خانوو و کڕینى هەندێک خواردنى کرد، بۆیە هاتووم بە ناچارى لێرە بە نرخێکى کەمتر جل بۆ منداڵەکان بکڕم”.
“هاوشێوەى سێکتەرەکانى دیکە دابەشنەکردنى مووچە و هاتنى ڤایرۆسى کۆرۆنا زیانى زۆرى بە بازاڕەکەمان گەیاند”
سۆران ئیبراهیم، چوار ساڵە دووکانى بالەى هەیە لەنێو بازاڕى شارى سلێمانى لە بارەى فرۆشى بازاڕەکەیان لەم دۆخەدا بە SNNی ڕاگەیاند”لە وڵاتانى ئەوروپاوە جلى دەستى دوو دەهێنین ئەوەش بەپێى جۆرى بارەکە نرخەکانیش دەگۆڕێت کە جلمان هەیە لە هەزار دینارەوە دەستپێدەکات تاوەکو 25 هەزار هەندێک لە جلەکانیش لەبەر نەکراوە”.
ئاماژەى بەوەشکرد” لە وەرزى زستاندا بازاڕمان گەرمە و زیاتر کڕیار ڕوومان لێ دەکات، بەڵام وەک دەبینین لە سەروبەندى نزیکبوونەوەى جەژندا بەهۆى ئەوەى هاوڵاتیان وەکو پێویست پارەیان پێ نییە، بەشێکیان دێن و لێرە جل بۆ خۆیان و منداڵەکانیان دەکڕن، چونکە نرخەکانمان بەراورد بەو دووکانانەى جلى نوێ دەفرۆشن هەرزانترە ئەمە واى کردووە هاوڵاتیان ڕوو لە بالە بکەن تاوەکو خۆیان نوێ بکەنەوە”.

More News
-
ترەمپ: تواناکانی ئێران کەمیکردووە
13 mins لهمهوپێش -
وەزیری دەرەوەی ئێران بە توندی وەڵامی سەرۆکی لوبنان دەداتەوە
3 hours لهمهوپێش -
وتەبێژی حکومەتی عێراق: مووچە پارێزراوە و عەلی زەیدی پیاوی ئابورییە
3 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
ترەمپ: تواناکانی ئێران کەمیکردووە
13 mins لهمهوپێش -
وەزیری دەرەوەی ئێران بە توندی وەڵامی سەرۆکی لوبنان دەداتەوە
3 hours لهمهوپێش -
وتەبێژی حکومەتی عێراق: مووچە پارێزراوە و عەلی زەیدی پیاوی ئابورییە
3 hours لهمهوپێش



