رێزان دلێر باس لە هۆكارەكانی دواخستنی هەڵبژاردنەكان دەكات بۆ ساڵی داهاتوو

رێزان شێخ دلێر
SNN-عەلی حەمە سەعید
ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئاماژە بەوەدەكات بەهۆی ئەوەی هێشتا چەك بەدەست دەوڵەتەوە نییە و زۆرێك لە میلاشیاكان خاوەن هێز و دەسەڵاتن و هەروەها كوتلەی سەدرییەكان و زۆرێكی دیكە لە هێز و لایەنە سیاسییەكانی دیكەی عێراق لەگەڵ دواخستنی هەڵبژاردندان بۆیە پێناچێت هەڵبژاردنی پێشوەختە بەڕێوەبچێت و دواجار هەڵبژاردن بۆ مانگی نیسانی ساڵی داهاتوو دوابخرێت.
ڕێزان شێخ دلێر، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرنی عێراق لە فراكسیۆنی یەكێتی بە SNNی ڕاگەیاند: بەهۆی ئەوەی كە تا ئێستاش كوتلەی سەدرییەكان كە بەیەكێك لە هێزە سەرەكییەكانی سەر گۆڕەپانی سیاسی عێراق دادەنرێن سوورن لەسەر ئەوەی كە بەشداری هەڵبژاردن ناكەن ئەمەش كارێكی هەروەها ئاسان نییە ناكرێت هێزكی وا گەورەی شیعی پەراوێز بخرێت و هێزەكانی دیكە هەڵبژاردن ئەنجام بدەن بۆیە لە ئێستادا زۆربەی هێزە سیاسیە عێراقییەكان بە سونەو شیعەوە گەیشتونەتە ئەو بڕوایەكە دەبێت سەدرییەكان بگەڕێنەوە ناو پرۆسەكە پاشان هەڵبژاردن ئەنجام بدرێت.
ئاماژەی بەوەشكرد، (شۆڕشگێڕەكانی تشرین) كە بەشێكی سەرەكی خۆپیشاندانەكان ناسراون ئەوانیش بەشداری هەڵبژاردن ناكەن، چونكە پێیان وایە كە هێشتا چەك بەدەست دەوڵەتەوە نییە و میلیشیاكان خاوەن هێزو دەستەڵاتن و دەتوانن بە ئاسانی ساختەكاری لەبەرژەوەندی خۆیاندا ئەنجامبدەن و ئەگەر هەڵبژاردنیش بكرێت هیچ لەسەر گۆڕەپانی سیاسی ناگۆڕێت بۆیە هەموو ئەمانە پێمان دەڵێت كە عێراق نەیتوانیوە بەرەو سەقامگیری هەنگاو بنێت بۆیە دواجار ئەمە وادەكات نەتواندرێت هەڵبژاردن لەوادەی دیاریكراوی خۆیدا ئەنجام بدرێت.
ئەو پەرلەمانتارەی فراكسیۆنی یەكێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئەوەشی خستەڕوو، لە ئێستادا زۆرێك لە هێز و لایەنە سیاسییەكان و كوتلەكانی ناوپەرلەمانیش گەیشتوونەتە ئەو بڕوایەی كە هەڵبژاردن تا مانگی نیسانی 2022 دوابخرێت بۆ ئەوەی لەو ماوەیەدا حكومەت بتوانێت هەنگاوی باش بنێت و هێزو دەستەڵات تەنها لای حكومەت بێت دواتر هەڵبژاردن ئەنجام بدرێت.
More News
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
21 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
22 hours لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
23 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
21 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
22 hours لهمهوپێش



