ئەندامیكی ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر: گرفتی كەمئاوی لە هەولێر بەردەوامە و حكومەت پلانی نییە

SNN-عەلی حەمە سەعید
ئەندامێكی ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر ئاماژە بەوەدەكات گرفتی كەمئاوی لە هەولێر بەردەوامی هەیە و ئەو پلانەی كە حكومەت بۆ چارەسەركردنی گرفتەكەدایناوە سەركەتوو نییە چونكە ناكرێت پایتەختێك بە تانكەر ئاو بۆ دانیشتوانەكەی دابینبكرێت، بۆیە تادێت كێشەی ئاوی هەولێر گەورەو فراوانتر دەبێت و حكومەت پلانێكی ڕوونی نییە بۆ چارەسەركردنی.
عەبدولرەحمان موهەندیس، ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر بە SNNی ڕاگەیاند: گرفتی كەماوی لە سنووری پارێزگای هەولێر بەردەوامی هەیە و هەرچەندە بەرلەچەند ڕۆژێك لایەنە پەیوەندیدارەكانمان بانگهێشتی ئەنجومەنی پارێزگای هەولێركرد بەڵام لە قسەكانیاندا ئەوەمان بۆ دەركەوت كە كێشەی كەمئاوی و وشبوونی بیرەكانی هەولێر و نەبوونی ئاوی خواردنەوە لەهەولێر كێشەیەكی گەورەیەو ناتواندرێت بە ئاسانی چارەسەر بكرێت.
ئاماژەی بەوەشكرد، لە ئێستادا بەشێكی زۆری هاووڵاتیانی هەولێر لەڕێگەی تانكەرەوە ئاوی خواردنەوەیان بۆ دابیندەكرێت ئەمە چارەسەرێكی بنەڕەتی نییە و ناكرێت لە %40ی دانیشتووانی پایەتختێك بە تانكەر ئاوی خوردنەوەیان بۆ دابینبكرێت، لە كاتێكدا بە سەدان بیر لە ناو هەولێر هەن زۆربەیان وشكبوون و بەشێكی زۆریشیان ئاوەكەیان كەمیكردووە بەشێك لە بیرەكانیش گرفتی نەبوونی كارەبایان هەیە، بۆیە ئمە وایكردووە كە ڕۆژانە هاووڵاتیان لەسەر گیرفانی خۆیان بەتانكەر ئاو بكڕن بارگرانییەكی زۆری لەسەرشانیان دروستكردووە.
ئەو ئەندامەی ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر ئەوەشی خستەڕوو، چارەسەری گرفتی كەمئاوی لە هەولێر بەوەدەكرێت كە دەبێت ئەنجومەنی وەزیران پرۆژەی ئاوی ئیفراز چوار بخاتە بواری جێبەجێكردنەوە بەوە دەتواندرێت تاڕادەیەكی باش گرفتی ئاو لە هەولێر چارەسەر بكرێت، چونكە ئەو پرۆژەیە نە لەدەستەڵاتی بەڕێوەبەری ئاوی هەولێر و نەلە دەستەڵاتی وەزارەتیشدا نییە، بەڵكوو دەبێت ئەنجومەنی وەزیران بڕیاری لەسەر بدات.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
33 mins لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
1 hour لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
22 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
33 mins لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
1 hour لهمهوپێش


