
وشکبوونی رووباری دیجلە
SNN
وەزارەتی سەرچاوەکانی ئاوی عێراق ڕایدهگهیهنێت: ئەمساڵ ئاستی ئاوی هەردوو رووباری دیجلە و فورات زیاتر 50% دابەزیون و بۆ چارەسەری گرفتی ئاو جارێکی دیکە شاندێک دەچنە تورکیا.
ئاژانسی هەواڵی فەرمیی عێراق لەزاری عەلی ڕازی وتەبێژی وەزارەتی سەرچاوەکانی ئاوی عێراق-ـەوە بڵاویکردەوە، بەهۆی کەمبوونەوەی ئاستی ئاوی هەردوو ڕووباری دیجلە و فورات و بەنداوەکانی دوکان و دەربەندیخان-ـهوه، شاندێکی حکومەتی عێراق بۆ تەواوکردنی گفتوگۆکان سەردانی تورکیا دەکات.
ئاماژهی بهوهش كردووه: ئەمساڵ کەمئاوییەکی زۆر ڕووی لە عێراق کردووە بەجۆرێک ئاستی ئاوی هەردوو ڕووباری دیجلە و فورات زیاتر 50% دابەزیون، کەمبوونەوەیەکی بەرچاویش لە ئاستی ئاوی بەنداوەکانی دوکان، دەربەندیخان و سیروان و دیالە هەیە.
ههروهها ناوبراو باسی لە هۆکارە دەرەکییەکانی کەمبوونەوەی ئاو لە عێراق کردووە وهك دروستکردنی بەنداو لهلایهن توركیاوه، بۆ ئەو مەبەستەش بڕیارە شاندێکی وەزارەتی ئاوی عێراق سەردانی تورکیا بکات، بڕیاریشه کۆبوونەوەی سێ قۆڵیی نێوان عێراق، سوریا و تورکیا لەبارهى هەمان دۆسیهوه ئەنجامبدرێت.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
2 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
2 hours لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
23 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
2 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
2 hours لهمهوپێش


