نادر رۆستی: ناوچە بۆردومانکراوەکانی دهۆک لە گەشتیار و وەبەرهێنان بێبەش بوون

شاری دهۆک فۆتۆ: معەمەد عاجی
SNN-عەلی حەمە سەعید
وتەبێژی دەستی گشتی گەشتوگوزاری هەرێم ئاماژە بەوەدەكات گەشتیاران ڕوو لەناوچەیەك ناكەن كە نائارامی و مەترسی لەسەر بێت، بۆیە بە دەیان ناوچەی گەشتیاری لە هەرێمی كوردستان هەن بەهۆی بۆردومانەكانی توركیاوە هیچ گەشتیارێك ناتوانێت ڕوو لەوناچانە بكات ئەمەش لەڕووی ئابورییەوە زانێكی زۆری بەدوای خۆیدا هێناوە و هاتنی گەشتیارانیشی كەمكردووەتەوە.
نادر رۆستی، وتەبێژی دەستەی گشتی گەشتوگوزاری هەرێم بە SNNی ڕاگەیاند: لە هەموو جیهاندا یاسایەكی تایبەت بە بواری گەشتوگوزاری هەیە كە دەبێت ڕەچاو بكرێت ئەویش ئەوەیە كە ئارامی و نەبوونی هیچ مەترسییەك لەسەر ئەو ناوچەگەشتیارانە چەسپاوبێت و گەشتیاران بە بێ بوونی هیچ دلەڕاوكێ و مەترسیەك ڕوو لەوناچانە بكەن، بەڵام بەداخەوە دەبین لە هەرێمی كوردستان بەتایبەت لە سنوری پاریزگای دهۆك ناوچە گەشتیارییەكانی ئەو سنورە بەهۆی بۆردومانی توركیا و شەڕی چەكداری پەكەكەوە گەشتیاران ناتوانن سەردانیان بكەن.
ئاماژەی بەوەشكرد: ئەو دۆخەی كە بۆ ئەو ناوچە گەشتیارییانە دروست بووە تەنها لە ڕووی ئەوە زیانی نییە كە گەشتیار ڕوویان تێناكات، بەڵكوو لە ڕووی ئابوریشەوە زیانیان بەركەوتووە هیچ وەبەرهێنێك ئامادە نییە سەرمایەكەی لەو شوێنانەدا وەگەڕ بخات كە مەترسی ئەمنی لەسەر بێت هاوكات لەڕووی ئابووریشەوە زیان بەدوای خۆیدا دەهێنێت و دواجاریش دەبێتە هۆی كەمبوونەوەی هاتنی گەشتیار بۆ ئەو ناوچانە.
وتەبێژەكەی دەستەی گشتی گەشتوگوزار ئەوەشی خستەڕوو: بە داخەوە لە ئێستادا لە زنجیرە شاخەكانی زاخۆ تا قەزاكانی ئامێدی و مێرگەسۆر و چۆمان و پشدەر و ماوەت و چەند ناوچەیەكی دیكە كە بە دەیان ناوچەی گەشتیاری لە خۆدەگرن بەردەوام هەڕەشەیان لەسەرەو گەشتیاران ناتوانن بە بێ ترس سەردانی ئەو ناوچانە بكەن و وەبەرهێنەرانیش ئامادە نین هیچ پرۆژەیەكی گەشتوگوزاری لەو ناوچانە جێبەجێ بكەن.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
49 mins لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
1 hour لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
22 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
49 mins لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
1 hour لهمهوپێش


