تاڵیبان لێبوردنی گشتی بۆ سەرۆک و بەرپرسانی پێشووی ئەفغانستان دەرکرد

تاڵیبان
SNN
بزوتنەوەى تاڵیبان ڕایگەیاند: “لێبوردنی گشتیی بۆ سەرجەم بەرپرسانی حکومەتی پێشوو دەرکرد بە ئەشرەف غەنی، سەرۆکی هەڵهاتووی ئەو وڵاتەشەوە و جەخت دەکاتەوە کە دەتوانن بگەڕێنەوە و لە ئەفغانستان بژین“.
خەلیل ڕەحمان حەقانی کە بەرپرسێکی باڵای تاڵیبانە لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ کەناڵی تەلەفزیۆنی “جیو پاکستان” ڕایگەیاند: “تاڵیبان لێبوردنی گشتی پێشکەش بە سەرۆککۆماری ئەفغانستان و عەمر صاڵح، جێگری سەرۆک کۆماری ئەفغانستان کردووە ئەگەر بیانەوێت بگەڕێنەوە ئەفغانستان”.
هەروەها هانی ئەو ئەفغانیانەی دا کە لەو وڵاتە هەڵدێن کە ئەو کارە نەکەن ، دەشڵێت “ئەو پڕوپاگەندەیەی کە تاڵیبان تۆڵە دەکاتەوە لەلایەن دوژمنانەوە بڵاوبووەتەوە”.
حەقانی بەڵێن دەدات کە هەموو نەتەوەکانی دانیشتووی وڵات هەست بە ئارامی بکەن و وتیشی، “تاجیکان، بەلوچەکان، هەزارە و پشتونەکان هەموویان برای ئێمەن”.
More News
-
نرخی ئەمپێری کارەبای موەلیدە دیاریکرا
6 hours لهمهوپێش -
ئاوی ئەم گەڕەکانەی سلێمانی ئاسایی دەبێتەوە
15 hours لهمهوپێش -
رۆژنامەیەکی ئەمریکی: ترەمپ مەیلی توندتر کردنی هێرشەکان بۆ سەر ئێران هەیە
15 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی ئەمپێری کارەبای موەلیدە دیاریکرا
6 hours لهمهوپێش -
ئاوی ئەم گەڕەکانەی سلێمانی ئاسایی دەبێتەوە
15 hours لهمهوپێش



