قوباد تاڵەبانی لەگەڵ کونسوڵی گشتی بەریتانیا بە وەکالەت کۆبووەوە

SNN
قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران، لەگەڵ مێلانی سمارت كونسوڵی گشتی بەریتانیا بەوەكالەت و وەفدێكی هاوڕێی كۆبوونەوەو لەبارەی بارودۆخی ئابووری و وەبەرهێنان و چاكسازییەكان گفتوگۆیان كرد.
لەكۆبوونەوەكەدا كە ئەمڕۆ 23ی ئابی 2021لە هەولێر بەڕێوەچوو، قوباد تاڵەبانی پلان و بەرنامەكانی چاكسازی حكومەتی هەرێمی كوردستانی بۆ وەفدە بەریتانییەكە رونكردەوە؛ لەوانەش پرۆژەی بایۆمەتری و نەهێشتنی گەندەڵی و باسی لەوەشكرد قۆناغی داهاتووی بایۆمەتری سەرلەنوێ دابەشكردنەوەی فەرمانبەرە بەسەر فەرمانگەكاندا.
جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران داوای لە وەفدە بەریتانییەكە كرد هانی كۆمپانیاكانی شانشینی یەكگرتوو بدەن وەبەرهێنانی زیاتر بكەن لە كوردستان بەتایبەت كە ئێستا حكومەت سەرقاڵی پێداچوونەوەیە بەو یاساو رێكارانەی رێگرو لەمپەڕن لەبەردەم وەبەرهێناندا.
هەروەها باسی لەوەكرد لە هەرێمی كوردستان هەندێك دەرفەتی وەبەرهێنان هەن تا ئێستا كاریان تێدا نەكراوە، لەوانەش وزەی خۆرو دروستكردنی بەنداوی جۆراوجۆرو چۆنییەتی بەڕێوەبردنی سامانی ئاو.
لە تەوەرێكی تری كۆبوونەوەكەدا تیشكخرایە سەر سیستمی بانك لە هەرێمی كوردستان و كەموكوڕییەكانی خرانەبەر باس، لەوانەش نەبوونی هەماهەنگی لەنێوان لقی بانكەكان، چاكسازیكردن لەم كەرتەش بەئەركێكی هەنوكەیی لەقەڵەمدراو وەفدە بەریتانییەكە وەبەرهێنانیان لەم بوارە بەگرنگ دایە قەڵەم.

More News
-
ئاوی ئەم گەڕەکانەی سلێمانی ئاسایی دەبێتەوە
8 hours لهمهوپێش -
رۆژنامەیەکی ئەمریکی: ترەمپ مەیلی توندتر کردنی هێرشەکان بۆ سەر ئێران هەیە
8 hours لهمهوپێش -
زەیدی پێشنیازێكی ترەمپی بۆ ئاگربەستێكى كاتيى برد بۆ ئێران
8 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
ئاوی ئەم گەڕەکانەی سلێمانی ئاسایی دەبێتەوە
8 hours لهمهوپێش -
رۆژنامەیەکی ئەمریکی: ترەمپ مەیلی توندتر کردنی هێرشەکان بۆ سەر ئێران هەیە
8 hours لهمهوپێش



