لە SNNەوە هۆكاری نەگەیشتنی 200 ملیار دینارەكەی بەغدا بخوێنەرەوە

مووچە
SNN-عەلی حەمە سەعید
هەرچەندە بەرپرسانی باڵای وەزارەتی دارایی هەرێم چەند جارێك جەختیان لەوە كردبوویەوە كە دەبوو ئەمڕۆ بڕی 200 ملیار دینارەكەی بەغدا بگاتە هەرێمی كوردستان، بەڵام نوێنەری حكومەتی هەرێم لە بەغدا ئاشكرایكرد كە هیچ گرفتێك بۆ ناردنی 200 ملیار دینارەكە لە ئاردا نییە و تەنها هۆكار بۆ نەناردنی ئەو بڕە پارەیە ئەوەیە وەزیری دارایی عێراق لەدەرەوەیە كەس نییە واژوو لەسەر ناردنی پارەكە بكات.
فارس عیسا، نوێنەری حكومەتی هەرێم لە بەغدا لە لێدوانێكی تایبەتدا بە SNNی ڕاگەیاند: هاووڵاتیان و فەرمانبەرنی هەرێم دڵنیا دەكەینەوە كە هیچ گرفتێك لە ناردنی 200 ملیار دینار لە بەغداوە بۆ هەرێم لە ئارادا نییە، چونكە فرمانی ئەنجومەنی وەزیرانی لەسەر دەرچووە و فەرمانەكەش گەیشتووەتە وەزارەتی دارایی عێراق و لەوێش ڕێكارە كارگێری و یاساییەكانی تەواو بوون.
ئاماژەی بەوەشكرد، لە ئێستادا (عەلی عەلاوی) وەزیری دارایی عێراق بەسەردانێك لەدەرەوەی عێراق تەنها ئەویش دەستەڵاتی واژووكردنی لەسەر ناردنی ئەو بڕە پارەیە هەیە، بۆیە پێشبینی دەكەین هەرلەم هەفتەیەدا وەزیری دارایی بگەڕێتەوە بەغدا و واژوو لەسەر ناردنی ئەو پارەیە بكات و بخرێتە سەر ژمارە حسابی بانكی هەرێم.
سەرچاوەیەكیش لە وەزارەتی دارایی هەرێم بۆ SNN جەختی لەوەكردەوە كە ڕۆژی چوار شەممە 25ی ئەم مانگە بە بێ لێبڕین دەستدەكرێت بە دابەشكردنی مووچەی وەزارەتی تەندروستی.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
49 mins لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
1 hour لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
22 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
49 mins لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
1 hour لهمهوپێش


