سەرتیپ عەلی: بەڕۆحێكی یەكێتیانە و پاڵپشت بە ڕێبازەكەی مام جەلال كاندیدەكەمان سەركەوتوو دەبێت

0
1285

SNN-عەلی حەمە سەعید

لە چوارچێوەی ئامادەكارییەكانی لیستی هاوپەیمانی بۆ دەستپێكردنی بانگەشەی هەڵبژاردن و كاركردن بۆ سەرخستنی كاندیدەكانیان، لە سنوری پارێزگای هەڵەبجەش ئامادەكاری تەواو بۆ دەستپێكردنی بانگەشەی هەڵبژادن ئەنجام دراوە، ئەندامێكی سەركردایەتی یەكێتی ئاماژە بەوە دەكات بەڕۆحێكی یەكێتیانە و بە پشت بەستن بە ڕێبازەكەی مام جەلال كاندیدەكەمان سەركەوتوو دەبێت.

سەرتیپ عەلی، ئەندامی سەركردایەتی و بەرپرسی مەڵبەندی 9ی ڕێكخستنی شارەزوور بە SNNی ڕاگەیاند: لە سنوری پارێزگای هەڵەبجە و دەورووبەری لەگەڵ بەرپرسانی بزووتنەوەی گۆڕان كە پێكەوە لیستی هاوپەیمانیمان پێكهێناوە چەندین كۆبوونەوەمان ئەنجام داوە بۆ چۆنیەتی دەستپێكردنی بانگەشەی هەڵبژاردن و كاركردنی جدی بۆ سەرخستنی كاندیدی لیستی هاوپەیمانی (چرۆ حەمەشەریف) لە بازنەی سێی هەڵبژاردنەكان، بۆ ئەو مەبەستەش لەگەڵ ئۆرگان و ئەندامان و لایەنگرانی یەكێتی و گۆڕان كۆبووینەتەوە.

ئاماژەی بەوەشكرد، ئێمە لە یەكێتی نشتیمانی كوردستان بەڕۆحێكی یەكێتیانە و بە پشت بەستن بە ڕێبازەكەی مام جەلال هەوڵی جدی دەدەین كە كاندیدەكەمان سەركەوتوو بێت، چونكە ئەوەی بەڕاستی یەكێتییە و مەبدەئی یەكێتی قەبوڵە دەبێت دەنگ بە لیستی هاوپەیمانی بدات و نابێت خۆی ببەستێتەوە بە شەخسەوە، چونكە دواجار هەموو ئەوانەی شوێنكەوتووی ڕێبازی (مام جەلال) و (نەوشیروان مستەفا)ن دەبێت ئەو ڕاستییە بزانن ئەمە لیستی هەردوو حزبەو دەبێت دڵسۆزانە كار بۆ سەرخستنی بكەین.

ئەو ئەندامەی سەركردایەتی یەكێتی ئەوەشی خستەڕوو، لە ڕۆژانی داهاتوودا بە داڕشتنی چەند بەرنامە و پلانێك دەستدەكەین بە بانگەشەی هەڵبژاردن و بە پشت بەستن بەو جەماوەرە زۆرەی كە لە سنوری هەڵەبجە و هەوامان و شارەزوور و پێنجوێن و سەیدسادق هەمانە ئومێدمان زۆرە لەسەركەوتنی كاندیدەكەمان، بۆ ئەوەش داوا لە هەموو ئەندامان و دڵسۆزانی یەكێتی دەكەین كە وەفاداربن بەرامبەر بەو خەباتە زۆرەی یەكێتی لەپێناو گەلەكەماندا ئەنجامیداوە.

Share it:
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this