
SNN
دیتلیف شیڵ سەرۆکی ئاژانسی کاری ئەڵمانیا، رایگەیاند، کە وڵاتەکەی ساڵانە پێویستی بە 400 هەزار کۆچبەر هەیە.
دیتلیف شیڵ لە لێدوانێکیدا ئاماژەی بەوە کرد کە وا دەبینرێت پێویستی بازاڕی کار لە ئەڵمانیا رۆژ لە دوای رۆژ زیاتر دەبێت و وتی: ”ساڵانە پێویستمان بە 400 هەزار کۆچبەر هەیە. بە بەراورد بە ساڵانی پێشتر ئەو ژمارەیە زۆر زیاترە. پێویستییمان بە پسپۆڕان و ئەکادیمیسیان هەیە لە بواری چاودێرییکردنی بەتەمەن و نەخۆش و لۆجستی تەکنیکی هەوا”.
سەرۆکی ئاژانسی کاری ئەڵمانیای فیدراڵ هەروەها بە پێویستی زانی بابەتی هێزی کاری کۆچبەر و پەنابەر تێکەڵ نەکرێت و رایگەیاند: ”ئەو بابەتە کێشەیەکی مرۆییە. ئەو پەنابەرانەی لە ئەفغانستانەوە دێن ئەوا ئەڵمانیا دەبێت ئەوەی دەکەوێتە سەر شانی ئەنجامی بدات، بەڵام بەلای منەوە پڕکردنەوەی بۆشایی بازاڕی هێزی کار گرنگە”.
دیتلیف شیڵ وتیشی: ”هێزی کار لە ئەڵمانیا تەواو دەبێت، بەڵام ئەو بۆشاییە دەکرێت لەلایەن ئەو کەسانەوە پڕ بکرێتەوە کە بەهۆکاری مرۆیی مافی پەنابەرێتیان پێ دەدرێت”.
More News
-
شاندێکی باڵای نەوەی نوێ سەردانی یەکێتی نیشتمانیی کوردستان دەکات
4 hours لهمهوپێش -
هەواڵێکی نوێ لەبارەی مووچە
4 hours لهمهوپێش -
کۆبوونەوە چارەنووسسازەکانی هەرێم و بەغدا دەستپێدەکەن
6 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
شاندێکی باڵای نەوەی نوێ سەردانی یەکێتی نیشتمانیی کوردستان دەکات
4 hours لهمهوپێش -
هەواڵێکی نوێ لەبارەی مووچە
4 hours لهمهوپێش



