“بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنەكان ناكۆكی خستووەتە نێو ماڵی شيعە”

SNN-عەلی حەمە سەعید
ئەندامێكی كوردی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئاماژە بەوەدەكات بەهۆی ئەو ناكۆكییەی كە لە نێوان شیعەكانی عێراق دروستبووە لەبارەی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردن یان دواخستنی بۆ ساڵی داهاتوو بووەتە هۆی ئەوەی كە ناكۆكی تەواو بكەوێتە ناو ماڵی شیعە، بەڵام ئەگەری زاڵ ئەوەیە كە هەڵبژاردن دوابخرێت و لەم چەند ڕۆژەشدا ئەو پرسە یەكلایی دەكرێتەوە.
ئەڵماس فازل، پەرلەمانتاری فراكسیۆنی یەكێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە SNNی ڕاگەیاند: لە ئێستادا لەناو لایەنە شیعەكاندا ناكۆكی تەواو كەتووەتە نێوانیان لەبارەی ئەنجامدانی هەڵبژاردن لە وادەی دیاریكرای خۆیدا لە 10/10/2021 لەگەڵ دواخستنین بۆ 22/4/2022، لە ئێستادا ماڵی شیعی بە دوو ئاراستە هەنگاو دەنێت یەكێكیان داوا دەكەن هەڵبژاردن لەوادەی دیاریكراوی ئەمساڵدا ئەنجامبدرێت ئەوانی دیكەش داوای دواخستنی دەكەن بۆ نیسانی ساڵی داهاتوو، بەڵام ئەگەری بەهێز ئەوەیە كە هەڵبژاردن دوابخرێت لەم چەند ڕۆژەشدا ئەو پرسە بە فەرمی یەكلایی دەكرێتەوە.
ئاماژەی بەوەشكرد: پێشتر لایەنە شیعەكان بۆخۆیان پێداگربوون لە ئەنجامدانی هەڵبژاردن لە وادەیەكی نزیكدا، بەلام ئێستا بۆیان ڕوونبووەتەوە كە هێشتا كەشوهەوای سیاسی لە عێراق بۆ بەڕێوەچوونی هەڵبژاردن لەو وادیەی دیاریكراوە لە بارنییە ئێستا گەیشتوونەتە ئەو بڕوایەی كە دەبێت هەڵبژاردن دوابخرێت، بۆیە هەر بەنهێنیش ئەو لايەنانە گەیشتوونەتە رێككەوتن كە پێناچێت هەلبژاردن لەوادەی دیاریكراوی خۆیدا ئەنجام نەدرێت بەڵام سەدرییەكان بە ئاشكرا داوای دواخستنی هەڵبژاردن دەكەن.
لەبارەی پەیوەندییەكانی نێوان هەرێم و بەغدا ئەو پەرلەمانتارە كوردە ئەوەی خستەڕوو، كە لە ئێستادا پەیوەندییەكانی نێوان هەولێر و بەغدا لە دۆخێكی تەواو ئاسایدان و هەركات پێویست بكات شاندی حكومەتی هەرێم دەگەڕێتەوە بۆ بەغدا بەڵام لە ئێستادا هیچ دۆخێكی نەخوازراو لە ئارادانییە تا شاندی هەرێم بێنە بەغدا و ناردنی 200 ملیار دینارەكەش بە شێوەی سولفە بەردەوامی هەیە.
More News
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21 hours لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
22 hours لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
23 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21 hours لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
22 hours لهمهوپێش



