لە هەولێر، 10 كهس لهسهر مامەڵەى ساختە و سەرانە وەرگرتن لە خەڵک دهستگیركران

SNN
پۆلیسى هەولێر رایگهیاند، (10) کەسیان بە تۆمەتى ئەنجامدانى مامەڵەى ساختە و پارە سەندن لە خەڵک بە زەبرى چەک دهستگیركردووه.
هۆگر عەزیز، وتەبێژى بەرێوەبەرایەتى پۆلیسى هەولێر لە کۆنگرەیەکى رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، لەچەند رۆژی رابردوو باندێکی ههشت كهسیان دەستگیرکردوە کە لە رێگەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە بەناوی مامەڵەکردن بە دۆلاری بلۆککراوی لیبی خەڵکیان هەڵخەڵەتاندوە، دواتر بەزەبری چەک پارەیان لێسەندون.
وتیشی، لەهەڵمەتێکى دیکەدا دووکەسیان بەهەمان تۆمەت دەستگیرکردووە.
وتەبێژى پۆلیسى هەولێر داواى لە هاووڵاتیان کرد بەو جۆرە مامەڵانە هەڵنەخەڵەتێن، چونكه ئەو کەسانەى ئەو جۆرە مامەڵانە دەکەن تەنها مەبەستیان هەڵخەڵەتاندن و پارەسەندنە لە خەڵک و رەتى کردەوە دۆلارى لەو جۆرە لە هەرێمى کوردستان هەبێت.
More News
-
شاندێکی باڵای نەوەی نوێ سەردانی یەکێتی نیشتمانیی کوردستان دەکات
2 hours لهمهوپێش -
هەواڵێکی نوێ لەبارەی مووچە
2 hours لهمهوپێش -
کۆبوونەوە چارەنووسسازەکانی هەرێم و بەغدا دەستپێدەکەن
3 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
شاندێکی باڵای نەوەی نوێ سەردانی یەکێتی نیشتمانیی کوردستان دەکات
2 hours لهمهوپێش -
هەواڵێکی نوێ لەبارەی مووچە
2 hours لهمهوپێش



