لە دوای چاکسازیی هەشتی تەمووزەوە قاچاخچێتی لە فڕۆكەخانە و مەرزەكان بنبڕكرا

SNN-عەلی حەمە سەعید
دوای ئەوەی لەماوەی ساڵانی ڕابردوو بە پشت بەستن بەستن بە پێگە و هێزی یەكێتی چەند کەسێک فڕۆكەخانە و مەرزە نێودەوڵەتییەكانی سنوورەكەیان بۆ كاری قاچاخچێتی و كاری نایاسایی بەكاردەهێنا، بەڵام لەدوای چاکسازیی هەشتی تەمووزەوە كۆتایی بەو كارە قاچاخچێتی و نایاساییانە هاتووە ئەوەش بووەتە جێگای خۆشحاڵی هاووڵاتیان.
بە گوێرەی ئەو زانیارییانەی كە لە بەرپرسانی باڵای ناو فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی بە SNNدراون، پێش ڕووداوەكانی هەشتی تەمووز و بە ئاگاهاتنەوەی سەركردایەتی یەكێتی لەوەی كە پێگە و هێزی یەكێتی لەلایەن هەندێک کەسەوە بۆ مەرامی تایبەتی بەكاردەهات، بەجۆرێك فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی ببوە دەروازیەك بۆ هاوردەكردن و تێپەڕاندنی هەر كاڵاو شمەكێكی نایاسایی و سودوەرگرتنی مادی لەبەرژەوەندی تایبەتی تاقمێک، بەڵام هەرزوو بافل تاڵەبانی و سەركردایەتی یەكێتی بە ئاگاهاتنەوە و توانیان سنوورێك بۆ ئەم كارە نایاساییانە دابنێن.
ئاماژەی بەوەشكرد، “لە دوای چاکسازیی هەشتی تەمووزەوە هیچ پێشێلكارییەك لە ناو فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی تۆمارنەكراوە و سەرجەم كاروبارەكان بە گوێرەی پێوەرە نێودەوڵەتییەكان بەڕێوەدەچن و كارئاسانی زۆریش بۆ هاووڵاتیان و كەسانی بیانی دەكرێت بە باشترین شێوە لەڕێگەی فڕۆكەخانەی سلێمانییەوە كارەكانیان بە ئەنجام بگەیەنن، هاوكات ڕێگەش نەدراوە هیچ دەرمان و مادەیەكی هۆشبەرو كاڵایەكی قاچاخ هاوردە بكرێت”.
هەر بە گوێرەی بەدواداچوونەكانی SNN، لە ئێستادا بەهۆی جیگیركردنی هێزی ئۆپەراسیۆنەكانی ئاسایشی هەرێم بە فەرمانی قوباد تاڵەبانی، لە هەردوو مەرزی نێودەوڵەتی باشماخ و پەروێزخان بە تەواوی كۆتایی بە كاری قاچاخچێتی و هاوردەركردنی كاڵا و شمەكی قەدەغەكراو هێنراوە، لە كاتێكدا پێشتر لەلایەن خودی لاهور جەنگی و کەسە نزیکەکانیەوە مەرزەكانی سنورەكە بۆ بەرژەوەندی تایبەتی بەكاردەهێندران.
More News
-
نرخی ئەمپێری کارەبای موەلیدە دیاریکرا
2 hours لهمهوپێش -
ئاوی ئەم گەڕەکانەی سلێمانی ئاسایی دەبێتەوە
11 hours لهمهوپێش -
رۆژنامەیەکی ئەمریکی: ترەمپ مەیلی توندتر کردنی هێرشەکان بۆ سەر ئێران هەیە
11 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی ئەمپێری کارەبای موەلیدە دیاریکرا
2 hours لهمهوپێش -
ئاوی ئەم گەڕەکانەی سلێمانی ئاسایی دەبێتەوە
11 hours لهمهوپێش



