كاوە عەلی: سێ یاداشتی لێكتێگەشتینمان لەگەڵ لایەنی ئیرانی هەیە بۆ كردنەوەی مەرزی سازان

SNN-عەلی حەمە سەعید
دوای ئەوەی ئەمڕۆ بەفەرمی ڕەزامەندبوونی حكومەتی عێراقی ڕاگەیاندرا بە كردنەوەی مەرزی سازان لە سنوری پارێزگای هەڵەبجە، جێگری پارێزگار وردەكاری پرۆژەكە بۆ SNNدەخاتەڕوو و ئاماژە بەوە دەكات سێ یاداشتی لێكتێگەیشتنیان لەگەڵ لایەنی ئێرانی هەیە بۆ كردنەوەی مەرزی سازان.
كاوە عەلی، جێگری پارێزگاری هەڵەبجە بە SNNی ڕاگەیاند: “ئەو بڕیارەی حكومەتی عێراق لەبارەی بە فەرمی كردنەوەی مەرزی سازان دەرچووە زۆر كارئاسانی بۆ ئەو هەوڵانەی ئێمە كردووە كە لەماوەی ڕابردوودا لەگەڵ لایەنی ئێرانی ئەنجاممان دابوو بۆ كردنەوەی مەرزی سازان، چونكە لە ئێستادا سێ یاداشتی لێكتێگەیشتنمان هەیە بۆ كردنەوەی مەرزە كەو لایەنی ئێرانی بەهەموو شێوەیەك ئامادەن بۆ كردنەوەی مەرزی سازان و داوایان لە ئێمە كرد بوو كە ڕەزامەندی حكومەتی عێراق و هەرێم وەربگرین بۆ كردنەوەی ئەو مەرزە.”
ئاماژەی بەوەشكرد، “لە ئێستادا، كە حكومەتی عێراقی ڕەزامەندی دەربڕیوە بە كردنەوەی مەرزی سازان، ئێمە لای خۆمانەوە جارێكی دیكە لەگەڵ لایەنی ئیرانی بە تایبەت پارێزگاری كرماشان كۆدەبینەوە و ئەوەیان پێڕادەگەیەنین كە حكومەتی عێراق ڕەزامەندە بە كردنەوەی مەرزی سازان و ئەوانیش لای خۆیانەوە ڕەزامەندی حكومەتی ئێرانی بەدەست بهێنن كە ئەوە بۆ ئەوان زۆر ئاسانە و پێیان باشە مەرزكە بكرێتەوە.”
جێگری پارێزگاری هەڵەبجە ئەوەشی ڕوونكردەوە، “لەبارەی ئەنجامدانی ڕێگاسازی بۆ ئەو مەرزە لای خۆمانەوە پرۆپۆزەڵی پێویستمان ئاراستەی وەزارەتەكانی پلاندانان و ئاوەدانكردنەوە كردووە بۆ ئەوەی لە داهاتوودا لەڕێگەی پردی سازان و بە ئەنجامگەیاندنی ڕێگای مەرزی سازان بۆ هەڵەبجە بتوانین بە خێرایی دەستبكەین بە كردنەوەی مەرزەكە”.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
4 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
4 hours لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
June 3, 2026
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
4 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
4 hours لهمهوپێش


