
SNN
وەزارەتی بازرگانی و پيشەسازی هەرێم رايگەياند: “ئەو ئاردەيان تاقيکردووەتەوە کە لە بەشە خۆراکی مانگی تەمووزدا بەسەر هاووڵاتياندا دابەشکراوە و خاوەن فڕن و نانەوا خانەکان خواستيان لەسەری بووە و نرخی ئارد بۆ 23هەزار دابەزيوە”.
وەزارەتی بازرگانی لە راگەيەندراوێکدا بڵاويکردەوە: “رۆژی چوار شەممە نسرين محمد بەرێوەبەرى بەرێوەبەرايەتى دروستكراوى دانەوێلەى سلێمانى و سۆران عبدالغفوربه رێوەبەرى بەرێوەبەرايەتى چاودێرى بازرگانى سلێمانى به هاوكارى له گه ل ليژنه ى هاوبەشى قايمقاميه تى سلێمانى و سەنديكاى فرن و نانه واكان هه ستان به تاقيكردنه وه ى ئه و ئارده ى حصه ى حه وت کەدابەشدەكرێت بەسەر هاوولاتياندا”.
ئاماژەی بەوەشکردووە: “نمونەی ئاردەکەیان كردووە به نان و نانێكى زور جوانى لێ دروستبووە خاوەن فرنه كان خواستى زۆريان له سه ربوو وه نرخى فه رده ى ئارد له شارى سلێمانى دابه زى بۆ 23000 بيست و سێ هه زار دينار”.
دەشڵێت “ھەوەلەکانی وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی بەردەوامە بۆ دابەزاندنی نرخی ئارد تا ئاستی نرخی پێشوتر”.

More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
5 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
5 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
5 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
5 hours لهمهوپێش


