بە هۆی لەبەرکردنی جلی کوردی هاووڵاتیەک سزای 11 مانگ بەندکردنی بەسەردا سەپا

SNN
هاووڵاتییەکی خەڵکی سەقز کە زستانی ساڵی رابردوو دوای ئەوەی جلی کوردی بە نیشانەی ناڕەزایەتی دەربڕین بە دەنگ و رەنگی حکومەتی ئێران لەبەر کردبوو و دەستبەسەر کرابوو، سزای بەندکرانی بەسەردا سەپێندرا.
بەگوێرەی راپۆرتی رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو رايگەياند: “رۆژی سێشەممە 24ی ئابی 2021، سزای 11 مانگ بەندکردن بۆعەتا رەحمانزاده ناسراو بە شەماڵ سەقزی دەرکرا، کە خەڵکی شاری سەقزە لەلایەن لقی چوارەمی دادگای پێداچوونەوەی پاێزگای سنە وەک خۆی پشتڕاست کرایەوە”.
شەماڵ سەقزی، پێشتر لەلایەن لقی یەکەمی دادگای شۆڕشی سەقز بە تۆمەتی چالاکی تەبلیغی دژی حکومەت سزای 11 مانگ بەندکرانی بە سەردا سەپابوو، بە پێی ئەم سزایە ناوبراو دەبێت تا 10 رۆژی دیکە بۆ جێبەجێکردنی سزای بەندکرانەکەی خۆی بە بەندیخانەی ناوەندیی سەقز بناسێنێت.
ئەم چالاکە کوردە رۆژی پێنجشەممە دوای ئەوەی بە نیشانەی ناڕەزایەتی دەربڕین بە دەنگ و رەنگی ئێران لە گۆڕەپانی هەڵۆی شاری سەقز بە جلی کوردییەوە دەرکەوتبوو، دەستبەسەر و دواتر بە دانانی بارمتە تا کاتی بەڕێوەچوونی دادگا ئازاد کرابوو.
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
57 mins لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
6 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
6 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
57 mins لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
6 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
6 hours لهمهوپێش


