
نەوتی عێراق
SNN
وەزارەتی نەوتی عێراق بڕی نەوتی ھەناردەکراو و داھاتەکەی لە مانگی تەمموزی ڕابردوو ئاشکرا دەکات و ئاماژە بەرزبوونەوەی نرخی نەوت و داھاتە بە دەستھاتووەکانیش دەکات لە مانگی ڕابردوودا.
بەپێی داتاکانی ھەناردەی نەوت، لەلایەن کۆمپانیای سۆمۆوە دراوە بە وەزارەتی نەوتی عێراق، لە مانگی تەمموزی رابردوو بڕی 90 ملیۆن و 467 ھەزار و 974 بەرمیل نەوت ھەناردەی بازاڕەکانی جیھان کراوە.
ھەر لە بەیاننامەکەی وەزارەتی نەوتدا ھاتووە، کۆی داھاتی بەدەستھاتووی نەوتی ھەناردەکراو شەش ملیار و 475 ملیۆن و 512 ھەزار دۆلار بووە، ئەمەش بەراورد بە مانگی پێشوو ڕووی لە زیادبوون کردووە.
وەزارەتی نەوتی عیراق دەڵێت، بەھۆی بەرزبوونەوەی بەھای نەوت لە بازاڕی جیھانیدا ھەر بەرمیلێک نەوت بە ٧١ دۆلار و ٥٧ سەنت فرۆشراوە .
More News
-
نرخی ئەمپێری کارەبای موەلیدە دیاریکرا
7 hours لهمهوپێش -
ئاوی ئەم گەڕەکانەی سلێمانی ئاسایی دەبێتەوە
15 hours لهمهوپێش -
رۆژنامەیەکی ئەمریکی: ترەمپ مەیلی توندتر کردنی هێرشەکان بۆ سەر ئێران هەیە
16 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی ئەمپێری کارەبای موەلیدە دیاریکرا
7 hours لهمهوپێش -
ئاوی ئەم گەڕەکانەی سلێمانی ئاسایی دەبێتەوە
15 hours لهمهوپێش



