غازی کەرکوکی چەند نهێنییەکی شەوی رابردووی دەباشان ئاشکرا دەکات

0
1711

SNN

غازی کەرکوکی، ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، باس لە رووداوەکانی شەوی رابردووی دەباشان دەکات و باس لە کۆبوونەوەی ئەندامانی سەرکردایەتی یەکێتی دەکات لەگەڵ چۆنیەتی واژووکردنی ئەو لاپەڕەیەی کە خراوەتە بەردەستیان.

دەقی نوسینەکەی غازی کەرکوکی:

دوای ئەوەی لیژنەیەک لە هەڤاڵانی یەکێتی بۆ گفتوگۆ ئەچنە لای هەڤاڵ کاک شێخ لاهور، بۆ چارەسەری کێشەکان، پێیان ئەڵێت من بروام بە پێشنیارەکانی ئەم مەکتەب سیاسیە نیەو، شتی تر، ئەڵێت ئەگەر (60) سەرکردایەتی ئیمزایان کرد ئەوە من پێشنیارەکە قبوڵ ئەکەم، بەڵام زۆر زۆر لەو ژمارەیە زیاتر ئیمزایان کردووە.

لێژنەکە گەرایەوە ئەم هەواڵەیان گەیاندە کاک (باڤڵ)، دوای گفتو گۆیەکی زۆر، پێشنیار کرا ، داوا لە بەشێک لە مەکتەب سیاسی سەرکردایەتی کرا کە سەردانی دەباشان بکەن، بۆ زانیاری هەمو لایەک داوا لە هەموی نەکراوە، ئێستا هەندێ خۆی کردۆتە قارەمان کە ئیمزای نەکردووە، راستیەکە ئەوەیە داوایان لێ نەکراوە، من بۆخۆم موبایلەکەم داخرابوو تا کات ژمێر (6ی) ئێوارە، دیار بۆ پەیوەندی بە منەوە کرابوو، کاتی چووم بۆ دەباشان لەگەڵ کاک (ریبوار تەها)، زورم بینی لەویدا لە هەڤاڵان، لەویدا وەرەقەیەکیان هێنا ئەو خاڵانەی تێدا نوسرابوو، کێ ئیمزای ئەکات، یان ناکات ئازادە، لە پشتی کاغەزەکەو، لە لیستێکی جیاوازێش، دوای خۆیندنەوەی لاپەرەکە، هەندێ گفتوگۆ ئەکرا لەبەرژەوەندی یەکێتیدا بوو، دوای ئەوە ئیمزایان ئەکرد و من بۆخۆم ئیمزام کرد چونکە باشترین چارە سەرە بۆ وەزعی ئێستای یەکێتی و کاک (لاهورو براکانی)، ئیمزام کردووە.

بەداخەوە زۆر پێش ئەم رووداوانە زۆر لە راستیەکانمان بە کاک لاهور گەیاندووە، بەڵام گۆی ناگرت لە ئامۆژگاریەکان بەڵکۆ تووشی، مەغروریەت بوو بوو، پێش نۆ مانگ من بە (د ئاسۆم) وت ئەو برادەرە مەغرور بووە، زەرەر ئەکات بيسود بوو، لە دوای هەشتی تەمموز بە ئامادەبونی دەیان سەرکردایەتی زۆر لەراستیەکانم پێی وت رووبەڕوو، دوای ئەوە بە دەنگ و بەنامە، پێم وتوە راستیەکان کە چی بکات باشترە، بەداخەوە تەنها گوێی لەوانە ئەگرت کە درۆی بۆ ئەکەن ماستاو چی و مەسلەح چین، حەزی بەراستیەکان نەبوو.

من نامەوی وردەکاری زیاتر بڵێم ئێستا، بەڵام بۆ ئاگاداری هەموو کورد، ئێستاش ئەمە لە بەرژەوەندی یەکێتی و کاک لاهورو نزیکەکانی کاک لاهورە، ئەگەر پێشتر گوێی نەگرت لە قسەکانمان ئەوە راستی قسەکانمان دەرکەوت، ئێستا لەم زرووفەدا باشترین چارەسەر ئەمەیە، وتەکەی خۆی ئەڵێمەوە دەیگوت لە پێناوی یەکێتیدا ئامادەم پلەو پۆستەکەم لەدەست بدەم، فەرموو ئەمە ئەو رۆژەیە کە لە پێناوی یەکێتیدا ئەوە بکەی، من ئازادم لە ژیان و بیرکردنەوەم بۆیە بێ ئەوەی کەس بزانی ئەم نوسینە بڵاو ئەکەمەوە، ئەگەر لەسەریشی موحاسەبە بکرێم، هەموو ئەو بوختانانەی ئەدرێتە پاڵ ئەو هەڤاڵانەی ئیمزایان کردووە، کە بە فیڵ و بەزۆر کراوە دورە لەراستیەوە، هەندێ هەڤاڵ ئیمزای کردووە، دوای ئەڵێت وامزانی رادیۆیە، بەداخەوە.

گەر پێویست بێ روونکردنەوەی تریش ئەدەم لە پێناوی بەرژەوەندی یەکێتیدا بێ ئەوەی هیچ کەس بتوانی رێگرێم لێبکات.

غازی کەرکوکی 26ی ئابی 2021

Share it:
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this