نەناردنی 200 ملیارەكە دابەشكردنی مووچەی تا هەفتەی داهاتوو راگرت

مووچە
SNN-عەلی حەمە سەعید
بە وتەی بەرپرسێكی وەزارەتی دارایی بەهۆی دواكەوتنی ناردنی 200 ملیار دینارەكەی بەغدا، دابەشكردنی مووچەی وەزارەت و دەستەكان تا ڕۆژی یەكشەممە ڕادەگیرێت و ڕۆژی یەكشەممە مووچەی وەزارەتی دارایی و ئابووری لەگەڵ مووچەی یەكەكانی 70 و 80 دابەشدەكرێت.
بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی لەبەرپرسێكی وەزارەتی دارایی بە SNN دراون ئەوە خراوەتەڕوو: ئەمڕۆ پێنجشەممە مووچەی وەزارەتی دیوانی پێشمەرگە دابەشدەكرێت و سبەی هەینی و دوو سبەی شەممە مووچەی هیچ وەزارەت و دەستەیەك دابەشناكرێت و بانقەكان دەوامناكەن.
ئاماژەی بەوەشكرد: ڕۆژی یەكشەممە 29/8/2021 دەستدەكرێت بە دابەشكردنی مووچەی وەزارەتی دارایی و ئابووری لەگەڵ مووچەی یەكەكانی 70 و 80ی هێزی پێشمەرگەی كوردستان، هاوكات چاوەڕێدەكەین كە هەفتەی داهاتوو 200 ملیار دینارەكەی بەغدا بگات و دابەشكردنی مووچە خێراتر بكەین.
ئەو بەرپرسەی وەزارەتی دارایی ئەوەشی ڕوونكردەوە، هەتا ئەو كاتەی پارەكەی بەغدا دەگات دابەشكردنی مووچە هەروا بەخاوی دەبێت بەڵام بە گەیشتنی پارەی بەغدا لە ماوەیەكی كەمدا لیستی دابەشكردنی مووچەی سەرجەم وەزارەتەكان ڕادەگەیەنین.
More News
-
شاندێکی باڵای نەوەی نوێ سەردانی یەکێتی نیشتمانیی کوردستان دەکات
5 hours لهمهوپێش -
هەواڵێکی نوێ لەبارەی مووچە
5 hours لهمهوپێش -
کۆبوونەوە چارەنووسسازەکانی هەرێم و بەغدا دەستپێدەکەن
7 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
شاندێکی باڵای نەوەی نوێ سەردانی یەکێتی نیشتمانیی کوردستان دەکات
5 hours لهمهوپێش -
هەواڵێکی نوێ لەبارەی مووچە
5 hours لهمهوپێش



