
رەحمان غەریب
SNN
ماوەی چەند هەفتەیەک لە پەیج و ئەکاونتی ساختەوە رۆژانە هەواڵی سیاسی ناڕاست بڵاودەکرێتەوە و بە گوێ و چاوی بینەران و بیسەراندا دەدرێت، کە بووەتە هۆی شاردنەوەی راستییەکان لای هاووڵاتیان و دروستکردنی دڵەڕاوکی، تەواوی ئەو پەیج و ئەکاونتانەش بەهۆی ئەوەی کە رێسایەک یاخود ئیتیکێکی رۆژنامەوانی نییە لەسەری بڕۆن دەست بۆ هەموو بابەتێک دەبەن تەنیا بۆ ئەوەی دەروونی تاک بشێوێنن و نا سەقامگیری لە دۆخی سیاسی و ئەمنی و تەنانەت تەندروستی کۆمەڵگەشدا دروستبکەن.
رەحمان غەریب بەڕێوبەری سەنتەری میترۆ، لەسەر کاریگەرییەکانی هەواڵی ناڕاست و شێواندنی راستییەکان بۆ SNNدوا و وتی” هەواڵی ناڕاست دەتوانێت کاریگەری لەسەر دەرونی تاک دروست بکات، هەواڵی ناڕاست و ساختە بووەتە پەتایەکی جیهانی، هەموو جیهانیشی گرتووەتەوە، و رێکخراوێکی وەک UN لەسەر ئەم بابەتە دێتە سەر خەت، بەتایبەتی کاریگەری هەواڵی ناڕاست لەسەر ڤایرۆسی کۆرۆنا، چونکە هەندێک جار خەڵک وای لێ دێت بروا بە هەواڵە ساختەکە بکات و هەواڵە راستەکە وەلا بنێت.
رەحمان غەریب ئاماژەی بەوەشکرد: هەواڵی ناڕاست دەتوانێت ژیانت تێکبدات، دەبێت رووبەووری ببینەوە و بگەڕێینەوە بۆ راستییەکان و یاسای راگەیاند کە بڵاوکردنەوەی زانیاری راستە، زانیاری دەکرێت ژیانی مرۆڤ بخاتە مەتسرییەوە، کەواتە زانیاری دەتوانێت ژیان بۆ خەڵک بگەڕێنێتەوە و هەواڵی ناراست دەتوانێت ژیان لە خەڵک تێکبدات.
وتیشی”ئێمە پێویستمان بە چاودێری زیاتری میدیا هەیە، پێویستە راستی وەک خۆی بڵاوبکەینەوە و ڕاستییەکان نەشێوێنین، وە هەموو میدیایەک دەبێت ئیتیکی تایبەت بەخۆی هەبێت، لەگەڵ ئەو ئیتیکەی لە رێکخراوە جیهانییەکاندا بوونی هەیە، لە پیشەی میدیایدا یەک مۆراڵ کۆماندەکاتەوە کە بریتییە لەوەی کە راستی بڵاوبکاتەوە و نەیانشێوێنین، وە بە لارێدا نەبردنی زانیارییە و راستی وەک خۆی بدرێت بە بینەران”.
More News
-
نرخی ئەمپێری کارەبای موەلیدە دیاریکرا
4 hours لهمهوپێش -
ئاوی ئەم گەڕەکانەی سلێمانی ئاسایی دەبێتەوە
12 hours لهمهوپێش -
رۆژنامەیەکی ئەمریکی: ترەمپ مەیلی توندتر کردنی هێرشەکان بۆ سەر ئێران هەیە
13 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی ئەمپێری کارەبای موەلیدە دیاریکرا
4 hours لهمهوپێش -
ئاوی ئەم گەڕەکانەی سلێمانی ئاسایی دەبێتەوە
12 hours لهمهوپێش



