غازی كەركوكی: پێش 8ی تەمووز بە لاهور جەنگیمان وت دۆخی دەگات بەم رۆژە

0
1866

SNN-عەلی حەمە سەعید

لەگەڵ ئەوەی هەندێك لە پەیجە سێبەرەكانی لاهور جەنگی بەردەوامن لەسەر بڵاوكردنەوەی پڕوپاگەندە و هەواڵی ناڕاست لەسەر ئەو ڕووداوانەی لە دوای شۆڕشی هەشتی تەموز ڕوویانداوە، بەڵام نەیانتوانیوە ڕای گشتی بەلارێدا بەرن، ئەندامێكی سەركردایەتی یەكێتیش ڕەتیدەكاتەوە هیچ فشارێك لە ئەندامانی سەركردایەتی كرابێت بۆ واژۆكردنی جێهێشتنی لاهور جەنگی.

غازی كەركوكی، ئەندامی سەركردایەتی یەكێتی نشتیمانی كوردستان بە SNNی ڕاگەیاند: ئەو هەواڵانەی كە باس لەوە دەكەن گوایە لە ژێر فشاردا داوا لە ئەندامانی سەركردایەتی یەكێتی كراوە واژۆ بكەن بۆ ڕۆشتنی لاهور جەنگی بۆ دەرەوەی وڵات تا دوای هەڵبژاردنەكان، دوورە لە ڕاستییەوە، بەڵكوو واژۆكردنەكە بە ئارەزوو مەندانە بووە هیچ ئەندامێكی سەركردایەتی یەكێتی فشاری لەسەر دروستنەكراوە بەڵكوو بە پێچەوانەشەوە ئەوەی واژۆی نەكردووە ڕێز لە بۆچوونكەی گیراوە و ئازاد بووە لە واژۆكردن یان نەكردنی.

ئاماژەی بەوەشكرد: “سەیرم لەوەدێت هەندێك كەس خۆیان كردووەتە پاڵەوان گوایە واژۆیان لەسەر ئەو خاڵانە نەكردووە، لە كاتێكدا لەوانەیە هەر پێیان نەوترابێت وەرن واژۆ بكەن، بۆیە هەر ئەندامێكی سەركردایەتی هاتبێتە دەباشان بۆ واژۆكردنی یاداشتكە ئارەزوو مەندانە بووە و ئەو خاڵانەی نوسراون بەڕوونی باسكراون و دواتر گفتوگۆ لەبەرژەوەندی یەكێتیدا ئەنجام دەدرا، ئێمەش بە باشترین چارەسەرمان زانی بۆ ئەم دۆخەی یەكێتی بۆیە واژۆمانكرد”.

ئەو ئەندامەی سەركردایەتی یەكێتی ئەوەشی خستەڕوو: “پێش ئەوەی ئەم ڕووداوانە بێنە ئاراوە زۆرێك لە ڕاستییەكانمان بۆ ( لاهور جەنگی) ڕوونكردەوە پێمان گەیاند كە دۆخی دەگات بەم ڕۆژە، بەڵام ئەو لەبەر لەخۆباییبوون گوێی لێنەگرتین دواجار گوێی لەوانە دەگرت كە درۆو ماستاوچیان بۆ دەكرد، بۆیە ئێستاش دەرفەتی لە بەردەمدا ماوە و دەتوانێت بە بڕیارەكانی مەكتەبی سیاسی ڕازیبێت ئەگەر ئەو بەڕاست بەرژەوەندی یەكێتی لە پێش بەرژەوەندیەكانی خۆی دەزانێت”.

Share it:
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this