گۆڕانكاری لەچەند بەڕێوبەرێکی ناحيە لە سنووری سلێمانی و هەڵەبجە دەكرێت

0
1638

SNN-عەلی حەمە سەعید

بە فەرمانی وەزارەتی ناوخۆ و لە چوارچێوەی گۆڕانكارییە ئیدارییەكانی سنووری پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە بە مەبەستی زیاتر خزمەتكردنی هاووڵاتیان، فەرمانی گواستنەوەی بەڕێوەبەری ناحیەی خورماڵی سەر بە پارێزگای هەڵەبجە دەرچووە بۆ دانانی وەك بەڕێوەبەری ناحیەی بەكرەجۆی سەر بە پارێزگای سلێمانی، بەڕێوەبەری ناحیەی خورماڵیش دەڵێت لەهەركوێ‌ بین خزمەت دەكەین.

عوسمان شارباژێری، بەڕێوەبەری ناحیەی خورماڵ بە SNNی ڕاگەیاند: لە لایەن وەزارەتی ناوخۆوە فەرمانێك دەرچووە بە گواستنەوەی من لە بەڕێوەبەری ناحیەی خورماڵ بۆ دەستبەكار بوونم لە پۆستی بەڕێوەبەری ناحیەی بەكرەجۆ لە سنووری پارێزگای سلێمانی.

ئاماژەی بەوەشكرد: “لە جێگەی من (فەرەیدون محەمەد) كە پێشتر بەڕێوەبەری ناحیەی سیەتك بوو پاشان گوازریەوە بۆ دیوانی قایمقامیەتی سلێمانی، دەكرێتە بەڕێوەبەری ناحیەی خورماڵ و لە هەفتەی داهاتوو ئەو گۆڕانكاریانە دەخرێنە بواری جێبەجێكردنەوە”.

بەڕێوەبەری ناحیەی خورماڵ ئەوەشی خستەڕوو: “ئیمە فەرمانبەری حكومەتین لەكوێ‌ فەرمانمان پێبكرێت لەوێ‌ خزمەتی هاووڵاتیان دەكەین، بۆیە دڵنیام لە هاورێكانیشم بە هەمان گیانی خزمەتكردن بە هاووڵاتیان كاردەكەن و حكومەتیش چ فەرمانێكمان پیبكات جێبەجێیدەكەین”.

Share it:
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this