ژنان بە رێژەیەکی زۆر کەم بەشداری هەڵبژاردن دەکەن

0
817

SNN

بەپێی سەرچاوەیەکی کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان ژمارەی ئەو ژنە کاندیدانەی کە بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق خۆیان کاندیدکردووە کەمترە لەنیوەی ژمارەی کاندیدە ژنەکانی هەڵبژاردنی ڕابردوو.

لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی ساڵی 2018دا، 2 هەزار و 014 ژن لە کۆی 6982 کاندیددا کێبڕکێیان کرد، بەڵام ئەمساڵ ژمارەی ئەو ژنانەی بەشداری کێبڕکێکە دەکەن تەنها 963 ژنن لە کۆی 5 هەزار و 323 کاندیددا.

ئەمەش وای کردووە بەشداری ژنان لە %28.8 وە داببەزێت بۆ %18، تەنانەت لە کاتێکدا کە بە پێی دەستووری عێراق چارەکێکی 329 کورسییەکەی پەرلەمان بۆ ژن تەرخان کراوە.

هەڵبژاردنەکە کە تا ئێستا روون نییە لە مانگی تشرینی یەکەم ئەنجام دەدرێت یاخود دوادەخرێت بۆ ساڵی داهاتوو، یەکەم هەڵبژاردن دەبێت بە پێی یاسای نوێی هەڵبژاردن ئەنجام بدرێت، کە شێوازی لیستە حزبییەکانی کەمکردۆتەوە و بەم شێوەیە کاریگەری حزبە گەورەکانی لاواز کردووە و دەرفەتی زیاتر دەدات بە سەربەخۆکان.

ژمارەی کاندیدەکانی لیستی هەموو حزبەکان کەمکراوەتەوە بەم شێوەیەش ژمارەی کاندیدە ژنەکانیش کەمتر کراونەتەوە.

ژمارەیەک لەو ژنانەی کە هەوڵ دەدەن بگەن بە پەرلەمان ڕەخنەیان لە ئاستەنگەکانه بەردەم کاندیدبوونیان گرتووە.

ئیناس ناجی ئەلمەکسوسی، کاندیدێکی سەربەخۆ لە پارێزگای واسیت لەو بارەیەوە دەڵێت ” هەندێک لە ڕکابەرەکانی من، ڕێگرییان کرد لە چەند ناوچەیەکی دیاریکراوی شوێنی هەڵبژاردنم هەڵمەتەکان بەڕێوەببەم.”

 

Share it:
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this