
SNN
بافڵ تاڵەبانی، ھاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە دەباشان پێشوازیکرد لە عەدنان دەرجال، وەزیری وەرزش و لاوانی عێراق.
لەدیدارێکدا کە قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەت و سالار عەبدولستار وەزیری دادی عێراق ئامادەیبوون، گفتوگۆکرا لەبارەی دۆخی وەرزش و لاوان و پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی ھەردوولا و جێبەجێکردنی چەند پرۆژەیەکی ھاوبەش کە خزمەت بە بەھێزکردنی ژێرخانی وەرزشی و پەرەپێدانی تواناکانی گەنجان و لاوان بکات لە عێراق و هەرێمی کوردستان.
لە دیدارەکەدا جەخت لە ھەماھەنگی و ھاریکاری زیاتری نێوان هەردوولا کرایەوە لەھەموو ئەو بوارانەی کە خزمەتی زیاتری لاوان و وەرزش و بەرەوپێشچوونی دەکات.
بافڵ تاڵەبانی پشتیوانی و ھاوکاری یەکێتی بۆ ھەر پرۆژە و بەرنامەیەک دووپاتکردەوە کە خزمەت بەو توێژە گرنگ و کاریگەرەی کۆمەڵگا بکات و هەر هەوڵێکیش کە مەبەست لێی پێشخستنی کەرتی وەرزش بێت.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
3 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
3 hours لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
June 3, 2026
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
3 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
3 hours لهمهوپێش


