بافڵ تاڵەبانی پێشوازی لە ژمارەیەک کەسایەتی و پیاوماقوڵی عەشیرەتی نەوڕۆڵی کرد

SNN
بافڵ تاڵەبانی، ھاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە دەباشان پێشوازیکرد لە ژمارەیەک لە کەسایەتی و پیاوماقوڵانی عەشرەتی نەوڕۆڵی.
لەدیدارێکدا بافڵ تاڵەبانی لەبارەی پێشھات و پەرەسەندنە سیاسییەکان و ھەڵبژاردنەکانی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق و سەرخستنی ھاوپەیمانی کوردستان بەرچاوڕوونیدایە ئامادەبووان و جەختی لە سیاسەتێکی ھاوبەش و نیشتمانی کردەوە لەبەغدا لەپێناو دەستەبەرکردنی مافەکانی کورد و رایگەیاند: “هەموومان پێکەوە کار بۆ سەرخستنی هاوپەیمانی کوردستان دەکەین و بە پشتیوانی ئێوە سەرکەوتن تۆمار دەکەین”.
لەبارەی ئەرکەکانی یەکێتی و بەرپرسیارێتی بەرامبەر خەڵک، ھاوسەرۆک روونیکردەوە “یەکێتی پشتیوان بە خەڵک و دڵسۆزانی رێبازی مام بە سیاسەتێکی نوێ درێژە بە خزمەتەکانی دەدات و لەسەر ھەموو ئاستەکان خزمەتکار دەبێت و کار بۆ بووژاندنەوە و چارەسەرکردنی کێشەکان دەکەین”.
لەبارەی دۆخی ناوخۆی یەکێتی، بافڵ تاڵەبانی ئاماژەی بە گۆڕانکاری و چاکسازییەکان کرد و رایگەیاند: “هەموو ئەو گۆڕانکارییانەی لەماوەی رابردوودا کردوومانە لەپێناو پاراستنی یەکێتی ناو یەکێتی و پاراستنی رێبازەکەی مام بووە. نامانەوێت یەکێتی بۆ بەرژەوەندی و کاری تایبەت بەکاربهێنرێت و لە هیچ کەسێکیش قبوڵ ناکەین کاری لەو شێوەیە بکات”.
لەکۆتاییدا بافڵ تاڵەبانی سوپاسی عەشرەتی نەوڕۆڵی کرد کە لەقۆناغە جیاوازەکاندا رۆڵی گرنگ و کاریگەریان بینیووە و پشتیوانی یەکێتی بوون. داواشیکرد وەک ھەمیشە لەسەنگەری یەکێتییەکەی خۆیان درێژە بەو رۆڵە جوامێرانەیە بدەن و کار بۆ سەرخستنی هاوپەیمانی کوردستان بکەن.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
2 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
2 hours لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
23 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
2 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
2 hours لهمهوپێش


