
SNN
وتەبێژی فەرمی بزووتنەوەی تاڵیبان رایگەیاند کە بزووتنەوەکە پلانی هەیە لە ماوەی یەک هەفتەدا حکومەتێکی نوێ لە ئەفغانستان پێکبهێنێت.
زەبیحوڵا موجاهید، لە لێدوانێکیدا بۆ ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز باسی لەوەکرد کە چەند سەرکردەیەکیان بۆ پۆستە باڵاکانی حکومەت دەستنیشانکردووە و پۆستی وەزیرانی تەندروستی و پەروەردە و سەرۆکی بانکی ناوەندی ئەفغانستانیان یەکلاکردووەتەوە.
لە درێژەی قسەکانیدا ناوبراو ئیدانەی دوایین هێرشی ئاسمانی ئەمریکای کرد بۆ سەر چەکدارانی حەشدی شەعبی و وتی: “ئەوە هێرشە بۆ سەر خاکی وڵاتەکەمان”.
لەگەڵ ئەوەشدا داوای لە ئەمریکا و وڵاتانی رۆژئاوا کرد کە پەیوەندی دیپلۆماسییان لەگەڵ تاڵیبان هەبێت لەدوای کشانەوەی هێزەکانیان لە ئەفغانستان، پێشبینیشی کرد کە کشانەوەی هێزەکان بەمنزیکانە کۆتایی بێت.
لەلایەکی دیکەوە بەرپرسانی نەتەوەیەکگرتووەکان هۆشدارییانداوە لەوەی “ئەفغانستان رووبەڕووی کارەساتێکی مرۆیی ببێتەوە”، بەتایبەت لەئێستادا کە بەشێکی زۆر لە خاکی وڵاتەکە دووچاری وشکەساڵی بووە.
رۆیتەرز ئەوەشی خستووەتەڕوو کە ئابووری ئەفغانستان لەدوای دەیان ساڵ جەنگ داڕوخاوە و پێدەچێت هاوکارییە دەرەکییەکان ببڕدرێت کە بڕەکەی ملیاران دۆلارە و ئەوەش زیانی ئابووری گەورەی بۆ وڵاتەکە دەبێت، هاوکات پێشبینی دابەزینی بەهای دراوی ئەفغانستان دەکرێت.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
3 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
3 hours لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
June 3, 2026
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
3 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
3 hours لهمهوپێش


