
سندوقی نەختینەی نێودەوڵەتی
SNN
سندووقی نەختی نێودەوڵەتی رایگەیاند، پشکی عێراق لە راکێشانی پارە لە سندووقەکە بە ئامانجی سەقامگیری ئابووری و روبەڕووبوونەوەی کۆرۆنا و چارەسەکردنی گرفتە درێژخانەکانی، زیاتر لە دوو ملیار دۆلارە.
سندووقی نەختی نێودەوڵەتی لە راپۆرتێکیدا ئاشکرای کرد، پشکی عێراق لە راکێشانی بڕی پارە لە سندووقەکە یەک ملیار و 594 ملیۆن و 700 هەزار یەکەیە و بەمەش دەکاتە دوو ملیار و 264 ملیۆن و 742 هەزار دۆلار، عێراق لە %35 سنوووقەکەوە.
سندوقی نەختی نێودەوڵەتی دامەزراوەیەکی ئابووری نێودەڵەتییە و بەشێکە لە سیستمی برتۆن ودزی سەربە نەتەوەیەکگرتووەکان و بەگوێرەی پەیماننامە نێودەوڵەتییەکان ساڵی 1944 بە ئامانجی بەهێزکردنی ئابوری جیهانی دامەزرا و ئۆفیسی سەرەکی لە واشنتۆنی پایتەختی ئەمریکایە و تیایدا189 وڵات ئەندامن. بەگوێرەی رێککەوتننامەی پێکهێنانی سندوقەکە، دەتوانێت پشکەکان بەسەر وڵاتانی ئەندامدا دابەشبکات بە گوێرەی پشکی یەدەکی نێودەڵەتی بێ مەرج یان مەرجدار.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
4 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
5 hours لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
June 3, 2026
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
4 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
5 hours لهمهوپێش


