
SNN
ڤیدیۆی کاردانەوەى شاندی عێراق لەدوای هەڵەیەکی زەقی حسێن ئەمیر عەبدولهەیان، وەزیری دەرەوەى ئێران لە لوتکەی هەماهەنگی و هاوبەشی لە بەغدا وەک ئاگر تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی لە عێراق تەنی.
دوێنێ حسێن ئەمیر عەبدولهەیان وتبووی کە قەبارەی ئاڵوگۆڕی بازرگانی لەنێوان ئێران و عێراق گەیشتووەتە 300 ملیار دۆلار، بەڵام دواتر و پێش کۆتایی لوتکەکە، وەزیرە ئێرانییەکە زانیارییەکانی ڕاستکردەوە و وتی لە ڕاستیدا 13 ملیار دۆلارە نەک 300 ملیار دۆلار، هەردوای زانیارییەکەى وەزیرە ئێرانییەکە، شاندی عێراقی لە پشتی مستەفا کازمیی سەرۆکوەزیرانەوە توشی سەرسوڕمانی تەواوەتی بوون و کەوتنە مقۆ مقۆ لە نێوانیان و ئاماژەی دەستی ئەندامێکی شاندەکە خوێندنەوەى زۆری بۆ کرا.
هەروەها بڕیاربوو وەزیری دەرەوەی ئێران لە ڕیزی دووەمدا بوەستێت بۆ وێنەگرتن كە تایبەت بوو بە وەزیرانی دەرەوە، كەچی خۆی خزاندە ڕیزی سەرۆك و میرەكان لە لوتكەی ئەمڕۆی بەغدا بەپێچەوانەی پرۆتۆكۆلەوە.

More News
-
کۆریای باکوور هەڕەشەی توند دەکات
3 hours لهمهوپێش -
عێراق دەتوانێت چەکی گروپە چەکدارەکان کۆنترۆڵ بکات
4 hours لهمهوپێش -
کارکردن لە ڕێگای دووسایدکردنی چوارقوڕنە_ دوکان چڕتر دەکرێتەوە
6 hours لهمهوپێش -
تەنیا سێ ڕۆژ ماوە بۆ سوودمەندبوون لە لێخۆشبوونی قەرزی کۆنی کارەبا
6 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
کۆریای باکوور هەڕەشەی توند دەکات
3 hours لهمهوپێش -
عێراق دەتوانێت چەکی گروپە چەکدارەکان کۆنترۆڵ بکات
4 hours لهمهوپێش -
کارکردن لە ڕێگای دووسایدکردنی چوارقوڕنە_ دوکان چڕتر دەکرێتەوە
6 hours لهمهوپێش



