ئەوانەی بە مەبدەئی یەكێتین خۆیان نابەستنەوە بە شەخسەوە و دەنگ بە لیستی هاوپەیمانی دەدەن

شلێر غەفور، ئەندامی سەرکردایەتی کەیطی
SNN-عەلی حەمە سەعید
لەگەڵ ئەوەی پێش گۆڕانكارییەكانی هەشتی تەموز پەیجە سێبەرو ماڵپەڕەكانی لاهور جەنگی كەوتبوونە وەسف و سەنای لیستی هاوپەیمانی و بە لیستی چاك باسیان دەكرد، بەڵام لەدوای گۆڕینی سەرۆكی لیستكەوە لە ئێستادا هەمان ئەو پەیجانە كەوتوونەتە دژایەتیكردنی لیستەكە، ئەندامێكی سەركردایەتی یەكێتیش دەڵێت ئەوانەی بە مەبدەئی یەكێتین خۆیان نابەستنەوە بە شەخسەوە دەنگ بە لیستی هاوپەیمانی دەدەن.
شلێر غەفور، ئەندامی سەركردایەتی یەكێتی و سەرپەرشتیاری بانگەشەی هەڵبژادنی لیستی هاوپەیمانی لە سنووری پارێزگای هەڵەبجە بە SNNی ڕاگەیاند: ئێمە لە لیستی هاوپەیمانی بە هەمانگیان و بەرپرسیارێتی كاردەكەین كە پێش گۆڕانكارییەكانی هەشتی تەموز كارمان كردووە چونكە پێمانوایە ئەم لیستە لیستی دوو حزبە نەك لیستی شەخسێك تا وازی لێبینین و بانگەشەی بۆ نەكەین بۆیە بەردەوامین لە هەوڵەكانمان بۆ سەرخستنی لیستەكە لەم سنوورەدا.
ئاماژەی بەوەشكرد، ئەوانەی بە مەبدەئی یەكێتین دەبێت دەنگ بە لیستی هاوپەیمانی و كاندیدەكانی لیستەكە بدەن، نابیت خۆیان ببەستنەوە بە شەخسەوە بیانوو بهیننەوە بۆ ئەوەی دەنگ بە لیستی هاوپەیمانی نەدەن بەڵكو و دەبێت هەموومان پێكەوە كار بۆ سەرخستنی لیستی هاوپەیمانی بكەین.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
6 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
7 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
6 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
7 hours لهمهوپێش


