وەزارەتی پەروەردە: پێویستە مامۆستایان پێش دەستپێكردنی خوێندن ڤاکسین وەربگرن

SNN
بڕیارە ناوەڕاستی مانگی ئەیلوولی داھاتوو پرۆسەی خوێندن لە ھەرێمی کوردستان بەڕێوە بچێت، بریکاری وەزارەتی پەروەردەش دەڵێت “خوێندنی ئەمساڵ لەناو پۆل بەڕێوەدەچێت، بەڵام ئەگەر رەوشی تەندروستی لەبار نەبێت، ئەوا ئەنجوومەنی وەزارەت بڕیاری نوێ دەدات”.
سەیوان عەلی، بریکاری وەزارەتی پەروەردە، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی راگەیاندووە: “تا ئێستا بڕیاری وەزارەتی پەروەردە ئەوەیە خوێندن لەناو پۆلدا بکرێت و بە شێوەیەکی ئاسایی دەست بە ساڵی نوێی خوێندن بکرێت، بەڵام ئەگەر رەوشی تەندروستی لە ڕووی بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا ئاسایی نەبوو، ئەوکات ئەنجوومەنی وەزارەتی پەروەردە کۆدەبێتەوە و بڕیاری گونجاو لەبارەی دەستپێکردنی ساڵی نوێی خوێندن دەدات”.
بریکاری وەزارەتی پەروەردە وتیشی “ھەردوو وەزارەتی پەروەردە و تەندروستی رێککەوتوون هەفتانە یەک رۆژ تایبەت بکرێت بە کوتانی مامۆستایان بە ڤاکسینی دژی کۆرۆنا و پێویستە مامۆستایان پێش ئەوەی دەست بە ساڵی خوێندن بکرێت، ڤاکسین وەربگرن”.
سەیوان عەلی روونیشی کردەوە: “وەزارەتی پەروەردە ھەموو ھەوڵێک دەدات خوێندنی ئەمساڵ بە شێوەیەکی ئاسایی بەڕێوە بچێت و لە کاتی خۆیدا دەست بە پرۆسەی خوێندن دەکرێت”.
More News
-
بەنزینی 750 دیناری؛ بۆ هەولێر زۆر و بۆ سلێمانی کەم
9 hours لهمهوپێش -
هەنگاوی کرداری بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست دەستیپێکرد
11 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بەنزینی 750 دیناری؛ بۆ هەولێر زۆر و بۆ سلێمانی کەم
9 hours لهمهوپێش -
هەنگاوی کرداری بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست دەستیپێکرد
11 hours لهمهوپێش



