سیناتۆرێک: ئەگەری دووبارەبوونەوەی هێرشەکانی 11ی سێپتەمبەر زۆر بەهێزە

SNN
لیندزی گراهام سیناتۆری سەر بە پارتی کۆماری ئەمریکا رەخنە لە جۆو بایدن سەرۆکی ئەمریکا دەگرێت بەهۆی کشاندنەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە ئەفغانستان و هۆشداریش دەدات لە دووبارەبوونەوەی هێرشێکی تیرۆرستی هاوشێوەی هێرشەکانی 11ی سێپتەمبەر لە ئەمریکا.
گراهام لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ میدیایەکی ئەمریکی دەڵێت: “ئەگەر من لە جێگەی سەرۆکی ئەمریکابام هێزی دژەتیرۆرم لە ئەفغانستان دەهێشتەوە بۆ ئەوەی هەماهەنگییەکانیان لەگەڵ هێزی ئەفغانی بەردەوام بێت و تاڵیبانیشم ناچاردەکرد کە پابەندی ئەو مەرجانەبێت کە ئیدارەی پێشووی ئەمریکا بۆی دیاریکردبوو، هەموو ئەمانە لەپێناو دووبارەنەبوونەوەی رووداوێکی هاوشێوەی هێرشەکانی 11ی سێپتەمبەر کە ئێستا ئەگەری روودانی زۆر بەهێزە”.
گراهام رەخنە لە سیاسەتەکانی بایدنیش دەگرێت و باس لەوەدەکات کە ئەمریکا نەدەبوو پشت لە هێزەکانی ئەفغانستان بکات، دەشڵێت: “ژمارەی چەکدارانی داعش دوو هێندە زیادیانکردووە”.
ئەو سیناتۆرە باس لەوەشدەکات کە لە بری کۆتایی هێنانی جەنگ لە ئەفغانستان، بارودۆخێک لەو وڵاتە دروستبووە کە تا 20 ساڵی دیکە سەرۆکەکانی داهاتووی ئەمریکا گیرۆدەی دەبن.
More News
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
3 hours لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
4 hours لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
4 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
3 hours لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
4 hours لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
4 hours لهمهوپێش



