فارس عیسا :لە لوتکەی بەغدا ته‌ئکید لە پشتگیری پێشمه‌رگه کراوەتەوە

فارس عیسا
SNN
سەرۆکی نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بەغدا سەبارەت بە لوتکەی بەغدا ڕایگەیاند: ” ئه‌م چالاکيیه زۆر گرنگ بوو بۆ عێراق و ناوچه‌که هەروەها بۆ هه‌رێمی کوردستانیش که به‌شێکه له عێراق، ئامانج له‌م کۆنگره‌یە ئه‌وه بوو بۆ سه‌قامگیری هه‌م له‌ڕووی سیاسی و هه‌م ئابوورییه‌وه ئه‌مه‌ش کاردانه‌وه‌ی ئیجابی ده‌بێت بۆ عێراق و هه‌رێمی کوردستانیش.”
فارس عیسا سەرۆکی نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بەغدا لە لێدوانێکيدا بە دەنگی ئەمريکا، سەبارەت بە بەشداری نەکردنی هیچ یەکێک لە بەرپرسانی باڵای هەرێم لە کۆنگرەی لوتکە، رايگەياند “لە کۆبوونەوەکەدا سه‌رۆکوه‌زیرانی عێراق وه‌ک سه‌رۆکی هه‌موو عێراقه، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراقیش کورده، نوێنه‌رایه‌تی هه‌موو عێراق ده‌کات ئەوان به‌شداربوون له‌م مه‌راسیمه ئیتر ئه‌وه بۆ ئێمه گرنگه، ئه‌وه‌یه ئه‌نجامێکی هه‌بووه”.
وتيشی “هه‌موو لایه‌نه‌کانی بەشداری لوتکەی بەغدا داکۆکیان له‌سه‌ر ئه‌وه کردووه که هه‌ڵبژاردن له‌کاتی خۆی بکرێت ئه‌مه‌ش هه‌لێکی باشه بۆ عێراق به‌ره‌و دۆخێکی ئاسایتر بڕوات”.
فارس عەسا دەشڵێت ” به‌دڵنیاییه‌وه له‌م کابینه‌یه په‌یوه‌ندی هه‌رێم و به‌غدا په‌یوه‌ندیه‌کی باش بووە، دانوستان به‌رده‌وام بوو له‌هه‌ندێک بواریش گه‌یشتنه ڕێککه‌وتن هیوادارین له کابینه‌ی داهاتووش له‌سه‌ر هه‌مان ڕێچکه به‌رده‌وام بن”.
لە کۆتای قسەکانيشيدا باسی لەوە کردووە: “په‌یامه‌که‌ی سه‌رۆک ماکرۆن ئیجابیه تائێستا هه‌موو لایه‌نه‌کان ته‌ئکیدیان کردووەته‌وه که بەردەوام بن لە پشتگیری له هێزه عێراقیه‌کان و هێزی پێشمه‌رگه‌ش له‌شه‌ڕی دژی داعش”.
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
10 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
14 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
15 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
10 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
14 hours لهمهوپێش


