وەزارەتى دارایی “20 هەزار مووچەی نایاسایی لە هەرێم رادەگیرێت”

مووچە و وەزارەتی دارایی و ئابووری
SNN
عه‌بدولحه‌كیم خه‌سره‌و سه‌رۆكی فه‌رمانگه‌ی هه‌ماهه‌نگی و به‌دواداچوونی حكومه‌تی هه‌رێم ڕایگه‌یاند: 20 هه‌زار مووچه له هه‌رێم ڕاگیراوه و پێداچونه‌وه‌یان پێداده‌كرێت و ئه‌وانه‌ی نایاسایی بن مووچەکانیان ده‌بڕدرێن.
سه‌رۆكی فه‌رمانگه‌ی هه‌ماهه‌نگی و به‌دواداچوون له ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران لە لێدوانێکی رۆژنامەونیدا ئاماژەی بەوەکرد: به‌سود وه‌رگرتن له سیستمی بایۆمه‌تری بۆ تۆماركردنی موچه‌خۆران 20هه‌زار مووچه له‌هه‌رێم ڕاگیراوه و وه‌زاره‌تی دارایی له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌ته په‌یوه‌ندیداره‌كان له‌كاركردن به‌رده‌وامن بۆئه‌وه‌ی ئه‌و مووچانه‌ی نایاسایین ببڕدرێن.
وتیشی “هه‌ربه‌پێی سیستمی بایۆمه‌تری ئه‌ژمارێكی بانكی بۆ سه‌رجه‌م مووچه‌خۆران دروست ده‌كرێت”.
لایخۆشیه‌وه ئاواتی شێخ جه‌ناب وه‌زیری دارایی هه‌رێم ڕایگه‌یاند، له‌ڕێگه‌ی كۆدێكی بێهاوتاوه ئه‌ژماری بانكی بۆ مووچه‌خۆران ده‌كرێته‌وه بۆئه‌وه‌ی له ڕێگه‌ی سیستمی بانكیه‌وه مووچه وه‌ربگرن و له‌سه‌ره‌تادا ئه‌ژماری بانكی بۆ 450هه‌زار مووچهخۆی شارستانی و هێزه ئه‌منیه‌كانی پۆلیس و ئاسایش ده‌كرێته‌وه.
له‌هه‌رێمی كوردستان به‌پێی یاسای چاكسازی هه‌ر مووچه‌خۆرێك دوو مووچه‌ی هه‌بێت و به‌پێی یاسا رێك نه‌خرابێت ئوا مووچه‌یه‌كیان ده‌بڕدرێت.
More News
-
کۆریای باکوور هەڕەشەی توند دەکات
2 hours لهمهوپێش -
عێراق دەتوانێت چەکی گروپە چەکدارەکان کۆنترۆڵ بکات
2 hours لهمهوپێش -
کارکردن لە ڕێگای دووسایدکردنی چوارقوڕنە_ دوکان چڕتر دەکرێتەوە
4 hours لهمهوپێش -
تەنیا سێ ڕۆژ ماوە بۆ سوودمەندبوون لە لێخۆشبوونی قەرزی کۆنی کارەبا
4 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
کۆریای باکوور هەڕەشەی توند دەکات
2 hours لهمهوپێش -
عێراق دەتوانێت چەکی گروپە چەکدارەکان کۆنترۆڵ بکات
2 hours لهمهوپێش -
کارکردن لە ڕێگای دووسایدکردنی چوارقوڕنە_ دوکان چڕتر دەکرێتەوە
4 hours لهمهوپێش



