یەکێک لە گیراوانی بادینان “بەهانامانەوە وەرن دۆخی تەندروستیمان زۆر خراپە”

پێنج رۆژنامەنووسی بادینان کە سزای شەش ساڵ زیندانییان بەسەردا سەپێندراوە
SNN
ئەمڕۆ سێشەممە 31ی ئاب، سەعید براى هاریوان عیسا یەکێک لە بەندکراوەکانى بادینان ناوەڕۆکى پەیوەندییەکى تەلەفۆنى کورتى لەگەڵ براکەى ئاشکرا کرد و ئاماژەى بەوە کرد “هاریوان داواى کردووە بەهۆى خراپى دۆخى تەندروستییانەوە لە زیندان بەهانایەوە بچن”.
سەعید عیسا ئاماژەی بەوەشکرد “هاریوانى برام داواى لە هەموو رێکخراوەکانى مافى مرۆڤ و لیژنەکانى پەرلەمانى کوردستان کردووە بەهانایانەوە بچن، لە پەیوەندییە تەلەفۆنییە کورتەکەى نێوانیان، هاریوان داواى کردووە تیمى پارێزەران کار لەسەر گواستنەوەیان بکەن بۆ فەرمانگەى چاکسازى”.
وتیشى “هاریوان داواى کردووە دۆسیەى ئەوان لەبیرنەکەن چونکە ئەوان بێگوناهن و سوپاى تیمى پارێزەرانى خۆبەخشى کردووە و هەروەها داواشى لە کەناڵەکانى راگەیاندن کردووە کە لەسەر کەیسەکەیان بێدەنگ نەبن و دەنگى ئەوان بە راى گشتى بگەیەنن.
ماوەیەک بەر لە ئێستا دادگاى تاوانەکانى هەولێر سزای شەش ساڵ زیندانی بهسهر (شێروان شێروانی، شڤان سەعید، گوھدار زێباری، ئەیاز کەرەم، ھاریوان عیسا) رۆژنامهنووس وچالاکوانی بادیناندا، سهپاند و بڕیارەکە کاردانەوەى زۆرى نێوخۆیى و دەرەوەى لێکەوتەوە.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
2 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
2 hours لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
23 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
2 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
2 hours لهمهوپێش


