
antonio guterres
SNN
سکرتێری گشتیی نەتەوەیەکگرتووەکان، نیگەرانیی قووڵی دەربڕی لە دۆخی ئەفغانستان کە پێی ناوەتە قۆناغێکی نوێ لە قووڵبوونەوەی قەیرانی مرۆیی و ئابووریی، ھۆشداریدا لەوەی “خەریکە کارەساتی مرۆیی رووبدات”.
ئەنتۆنیۆ گوتیرێس سکرتێری گستی نەتەوەيەکگرتووەکان لە راگەيەندراوێکدا بڵاويکردەوە: “نزیکەی نیوەی دانیشتوانی ئەفغانستان واتە 18 ملیۆن کەس پێویستییان بە ھاوکاریی مرۆییە”، دەشڵێت “یەک کەس لەھەر سێ ئەفغانییەک، نازانێت ژەمی داھاتووی خۆراکی لە کوێوە دێت”.
سکرتێری گشتیی نەتەوەیەکگرتووەکان ئاماژەی بەوە کرد: “چاوەڕوان دەکرێت زیاتر لە نیوەی مناڵانی ئەفغانستان تا ساڵی داھاتوو بەرەوڕووی بەدخۆراکی ببنەوە، تا دێت دەستگەیشتنی خەڵک بە خزمەتگوزارییە بنەڕەتییەکان کەم دەبێتەوە و خەریکە کارەساتێکی مرۆیی رووبدات”.
ئەنتۆنیۆ گوتیرێس جەختیشی کردووەتەوە: “گەلی ئەفغانستان لە ھەموو کات زیاتر پێویستییان بە پشتیوانیی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتییە و بەھۆی وشکەساڵی و نزیکبوونەوەی سەرمای سەختی زستان، پێویستی زۆرتریان بە خۆراک، شوێنی مانەوە و پێداویستیی پزیشکیی دەبێت”.
More News
-
کۆریای باکوور هەڕەشەی توند دەکات
2 hours لهمهوپێش -
عێراق دەتوانێت چەکی گروپە چەکدارەکان کۆنترۆڵ بکات
3 hours لهمهوپێش -
کارکردن لە ڕێگای دووسایدکردنی چوارقوڕنە_ دوکان چڕتر دەکرێتەوە
5 hours لهمهوپێش -
تەنیا سێ ڕۆژ ماوە بۆ سوودمەندبوون لە لێخۆشبوونی قەرزی کۆنی کارەبا
5 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
کۆریای باکوور هەڕەشەی توند دەکات
2 hours لهمهوپێش -
عێراق دەتوانێت چەکی گروپە چەکدارەکان کۆنترۆڵ بکات
3 hours لهمهوپێش -
کارکردن لە ڕێگای دووسایدکردنی چوارقوڕنە_ دوکان چڕتر دەکرێتەوە
5 hours لهمهوپێش



