
SNN
سەرۆک ئەرکانی هێزە هاوبەشەکانی ئەمریکا رایگەیاند کە بە دووری نازانن لەگەڵ بزووتنەوەی تاڵیبان کار و هەماهەنگی بکەن بۆ شەڕی دژ بە داعش لە ئەفغانستان و پێکهێنانی حکومەتی نوێی وڵاتەکە،
مارک ئەی میڵی لە لێدوانێکیدا بۆ رۆژنامەی نیویۆرک تایمزی ئەمریکی ئاماژەی بەوەکرد: “تاڵیبان بەزەیی نازانێت، بەڵام لە جەنگدا دەبێت ئەو کارە بکەیت کە ناچاری بە کردنی”.
بەگوێرەی شرۆڤەکاران ژمارەی چەکدارانی داعش لە ئەفغانستان بەراورد بەرابردوو زۆر زیادیکردووە، لەدوای کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکاش داعش لە رێگەی خۆکوژێکیەوە هێرشی کردە سەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەی کابول و بەهۆیەوە 170 هاووڵاتی مەدەنی و 13 سەربازی ئەمریکی کوژران.
لەگەڵ بەردەوامی مەترسییەکانی داعش و لەلایەکی دیکەوە، وتەبێژی تاڵیبان بە ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرزی راگەیاند کە هیواخوازن پەیوەندییەکی باشیان لەگەڵ ئەمریکادا هەبێت.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
2 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
2 hours لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
23 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
2 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
2 hours لهمهوپێش


