هێزە ئەمنییەکانی عێراق دەستیان بەسەر 350 مین و بۆمبی چێنراودا گرت

SNN
ھێزە ئەمنییەکانی عێراق لە پارێزگای ئەنبار رۆژئاوای وڵاتەکە دەستیان بەسەر زیاتر لە 350 مین و بۆمبی چێنراو و کەلوپەلی بەکارهێنراو لە تەقینەوەدا گرت.
شانەی راگەیاندنی ئەمنی سەربە ئۆپەراسیۆنە ھاوبەشەکانی عێراق بڵاویکردەوە، پشت بەست بە زانیاری ھەواڵگریی، ھێزە ئەمنییەکان لە قەزای کەرمە و حەدیسە سەربە پارێزگای ئەنبار، دەستیان بەسەر 351 مین و بۆمبی چێنراو و کەلوپەلی تەقینەوەدا گرت
بە گوێرەی راگەیەندراوەکە، مین و بۆمب و تەقەمەنییە دەستبەسەرداگیراوەکان بریتی بوون، لە 97 بۆمبی چێنراو، 151 ئامرازی تەقینەوە، 67 پاتری و وایەر کەلوپەلی دیکەی بەکارهێنراو لە تەقینەوە، 24 پارچە فیشەکی جۆراوجۆر و 11 مین.
لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەشدراوە کە مین و بۆمب و تەقەمنییە دەستبەسەرداگیراوەکان پاشماوەی رێکخراوی تیرۆریستی داعش بووە و سەرجەمیان لەلایەن تیمەکانی ئەندازەی سەربازییەوە ھەڵگیراونەتەوە و لەنێو بردراون.
وێڕای ئەوەی عێراق لە ساڵی 2017دا سەرکەوتنی بەسەر رێکخراوی داعش و کۆنترۆڵکردنەوەی تەواوی رووبەری ئەو خاکەی کە رێکخراوەکە لە ھاوینی 2014دا دەستی بەسەردا گرت، راگەیاند، بەڵام تاوەکو ئێستا رێکخراوەکە لە رێگەی پاشماوە و شانە نووستووەکانی ناو بەناو کردەی تیرۆریستی ئەنجام دەدات.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
48 mins لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
1 hour لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
22 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
48 mins لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
1 hour لهمهوپێش


