مەلا عەبدولغەنی برادەر دەبێتە سەرۆکی حکومەتی داهاتووی ئەفغانستان

SNN
بەپێی سەرچاوەکانی ناو بزوتنەوەی تاڵیبان، بڕیارە بەرپرسی مەکتەبی سیاسی ئەو بزوتنەوەیە سەرۆکایەتی حکومەتی داهاتوو بکات.
سێ سەرچاوە لە ناو بزوتنەوەی تاڵیبانەوە بە رۆیتەرزیان وتووە، مەلا عەبدولغەنی برادەر بەرپرسی مەکتەبی سیاسی بزوتنەوەکە دەبێتە سەرۆکی نوێی حکومەتی ئەفغانستان.
ئاماژەیان بەوەشکردووە، مەلا محەمەد یەعقوب کوڕی مەلا عومەر دامەزرێنەری تاڵیبان و شێر محەمەد ئیستکانزی لە سەرکردە دیارەکانی ئەو بزوتنەوەیە پۆستی باڵایان پێدەدرێت.
مەلا عەبدولغەنی برادەر لەدایکوبووی 1968ە و لە کەسە نزیکەکانی دامەزرێنەری تاڵیبان بووە و چەندین بەرپرسیارێتی باڵای لەو بزوتنەوەدا هەبووە، دوای هەشت ساڵ بەندکردنی لە پاکستان ساڵی 2018 ئازادکرا و سەرۆکایەتی دانوستانەکانی تاڵیبان و ئەمریکای لە دەوحەی قەتەر گرتە ئەستۆ.
More News
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
5 hours لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
6 hours لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
6 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
5 hours لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
6 hours لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
6 hours لهمهوپێش



