ئۆفیسی سلێمانی كۆمسیۆن: 83%ی كارتەكانی دەنگدان لەلایەن هاووڵاتیانەوە وەرگیراونەتەوە

SNN
بەڕێوەبەری گشتی ئۆفیسی سلێمانی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق دەڵێت: “له‌سنوری پارێزگاکە ڕێژه‌ی 83%ی کارته‌کانمان دابه‌شکردووه به‌سه‌ر ده‌نگده‌ران، ئه‌مه‌ش ئاماژه‌یه‌کی باشه بۆئه‌وه‌ی که ڕێژه‌یه‌کی باش له ده‌نگده‌ران سه‌ردانی بنکه‌کانی ده‌نگدان بکه‌ن له‌ڕۆژی ده‌نگداندا.”
ئامانج عەزیز بەڕێوەبەری گشتی ئۆفیسی سلێمانی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق بەدەنگی ئەمریکای راگەیاندوە: “له‌سنوری پارێزگای سلێمانی ڕێژه‌ی 83% ی کارته‌کانمان دابه‌شکردووه به‌سه‌ر ده‌نگده‌ران، بەگشتیش لەسەر ئاستی هەرێم و عێراق ئه‌گه‌ر ڕێژه‌یه‌کی مامناوه‌ند وه‌ربگرین ڕێژه‌ی 75% بۆ 80% کارته‌کان دابه‌شکراونه‌ته‌وه”.
باسی لەوەشکرد: ” له‌ڕاستیدا ئێمه وەک کۆمسیۆن پلانی خۆمانمان هه‌یه بۆ وشیارکردنه‌وه‌ی ده‌نگده‌ران، وه پلانه‌کانمان له‌ڕابردوودا ده‌ستیپێکردووه تائێستاش هه‌ر به‌رده‌وامین، ده‌نگده‌ران هۆشیارده‌که‌ینه‌وه که ئه‌و مافه‌ی هه‌یه که مافی ده‌نگدانه به‌رجه‌سته‌ی بکه‌ن هه‌تا ئه‌و پاڵێوراوه‌ی ویست و خواستی ئه‌وان دێنێته دی ده‌نگی پێبده‌ن، هه‌ڵبه‌ته ده‌نگدان مافه، ئه‌رک نییه بۆیه ئه‌مه ده‌که‌وێته سه‌ر هۆشیاری ده‌نگده‌ران هه‌تا چه‌نده به‌شداری ئه‌م پرۆسه‌یه ده‌که‌ن به‌ڵام به‌پێی ئه‌و ئاماژانه‌ی ئێمه له‌به‌رده‌ستماندایه ئه‌م ڕێژه‌یه له ده‌نگده‌ران کارتیان وه‌رگرتۆته‌وه ئه‌مه ئاماژه‌یه‌کی باشه بۆئه‌وه‌ی که ڕێژه‌یه‌کی باش له ده‌نگده‌ران سه‌ردانی بنکه‌کانی ده‌نگدان بکه‌ن له‌ڕۆژی ده‌نگداندا.”
بەڕێوەبەری گشتی ئۆفیسی سلێمانی کۆمسیۆنی سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق ئەو دەنگۆیانەی ڕەتکردەوە کە باس لە فرۆشتنەوەی کارتی دەنگدان دەکەن، لەو ڕووەوە ئامانج عەزیز دەڵێت” تائێستا له سلێمانی هیچ حاڵه‌تێک له‌و ڕووه‌وه تۆمارنه‌کراوه یاخود هیچ سکاڵایه‌ک تۆمار نه‌کراوه له‌و ڕووه‌ی که بڵێن فڵانه که‌س کارته‌که‌ی فرۆشتووه یان نرخی کارت گه‌یشتۆته ئه‌وه‌نده، ئه‌وه‌ی ده‌بیسترێت ته‌نها له ڕاگهیاندنهکانهوهیه.”
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
4 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
4 hours لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
June 3, 2026
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
4 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
4 hours لهمهوپێش


