
وێنەی بیرە نەوت
SNN
نرخی نەوتی خاو لە بازاڕە جیهانییەکاندا بە رێژەیەکی بەرچاو بەرزبووەوە و یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت گەیشتە نزیکەی 73 دۆلار و 50 سەنت.
ئەمڕۆ هەینی لەکاتی کردنەوەی بازاڕدا نرخی یەک بەرمیل نەوتی برێنت بە 72 دۆلار و 81 سەنت بوو، هەرچەندە بۆ ماوەیەکی کەم بۆ خوار ئەو نرخە دابەزی، بەڵام دواتر رووی لە هەڵکشان کرد و لە ئێستادا بە نزیکەی 73 دۆلار و 50 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.
هاوکات یەک بەرمیل نەوتی خاوی تەکساسیش کە سەرلەبەیانی بە 69 دۆلار و 75 سەنت بوو لە ئێستادا بۆ 70 دۆلار و 25 سەنت بەرزبووەتەوە.
مانگی رابردوو بە هۆی کەمبوونەوەی خواست لەسەر نەوت، نرخەکەی بۆ نزمترین ئاستی پێنج مانگی رابردوو دابەزی، بەڵام چەند رۆژێکە سەرلەنوێ نرخەکەی روو لە بەرزبوونەوەیە.
More News
-
نرخی ئەمپێری کارەبای موەلیدە دیاریکرا
7 hours لهمهوپێش -
ئاوی ئەم گەڕەکانەی سلێمانی ئاسایی دەبێتەوە
16 hours لهمهوپێش -
رۆژنامەیەکی ئەمریکی: ترەمپ مەیلی توندتر کردنی هێرشەکان بۆ سەر ئێران هەیە
16 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی ئەمپێری کارەبای موەلیدە دیاریکرا
7 hours لهمهوپێش -
ئاوی ئەم گەڕەکانەی سلێمانی ئاسایی دەبێتەوە
16 hours لهمهوپێش



