سزای لەسێدارەدانی زیندانێکی سیاسی کورد نەتەوەیەکگرتووەکانی هێنایەدەنگ

SNN
کۆمسیۆنی مافی مرۆڤی نەتەوەیەکگرتووەکان ئەمڕۆ لە راگەیەندراوێکیدا داوای لە بەرپرسانی ئێران کرد سزای لەسێدارەدانی حەیدەر قوربانی چالاکوانی خەڵکی رۆژهەڵاتیی کوردستان هەڵبوەشێنێتەوە.
لە راگەیەندراوەکەدا ئەوە خراوەتەڕوو کە سزای لەسێدارەدانی قوربانی لەژێر ئەشکەنجەدا وەرگیراوە و نابێت وەک بەڵگە بۆ سزادانی بەکاربهێندرێت.
ئەوەشی خستووەتەڕوو کە لە پرۆسەی دادگاییکردنی قوربانیدا زۆر لە یاسا نێودەوڵەتییەکانی مافی مرۆڤ پێشێلکراون.
حەیدەر قوربانی، خەڵکی شاری کامێران لە پارێزگای سنەیە و لە ساڵی 2016 دەستبەسەرکرا و بەپێی راپۆرتی تۆڕی مافی کوردستان، چەندین مانگ لە گرتووخانەی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە و پۆلیسدا لێکۆڵینەوەی لەگەڵ کراوە و ئەشکەنجە کراوە.
دادگەی تاوانەکانی شاری سنە لە سەرەتای پاییزی ساڵی 2019 حەیدەر قوربانیی بە 90 ساڵ زیندانیکردن سزا دا، بەڵام چەند مانگ دواتر لە زستانی ساڵی 2020دا بەپێی دۆسیەیەکی دیکە، دادگەی شۆڕشی شاری سنە سزای لەسێدارەدانی بەسەردا سەپاند.
رێکخراوەکانی داکۆکیکاری مافەکانی مرۆڤ دەڵێن، حەیدەر قوربانی گیراوێکی سیاسییە و دانپێدانانەکانی لەژێر ئەشکەنجەدا بووە.
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
57 mins لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
6 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
6 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
57 mins لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
6 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
6 hours لهمهوپێش


