پۆلیسی نەرویج دەستی بەسەر 100 شوێنەواری تاڵانکراوی عێراقدا گرت

SNN
پۆلیسی نەرویج ئەمڕۆ هەینی رایگەیاند کە دەستیان بەسەر نزیکەی 100 شوێنەواری دێریندا گرتووە کە لەعێراق تاڵانکراون و تا نەرویج بە قاچاغبراون، مێژووی شوێنەوارەکان بۆ سەردەمی میزۆپۆتامیا دەگەڕێتەوە.
بەگوێرەی راگەیەندراوەکەی پۆلیسی نەرویج، شوێنەوارەکان پێکهاتوون لە نوسینی بزماری کە بە کۆنترین شێوازی نوسین لە مێژوودا دادەنرێت و شوێنەوارەکانی دیکەش بەهادارن و مێژووەکەیان بۆ سەردەمی میزۆپۆتامیا دەگەڕێتەوە.
دەستبەسەرداگرتنی ئەو شوێنەوارە لە دوای ئەوەدێت حکومەتی عێراق بە فەرمی داوای لە وەزارەتی رۆشنبیری نەرویج کردبوو کە ئەو شوێنەوارانە بدۆزرێتەوە بەمەبەستی گەڕاندنەوەیان بۆ عێراق.
ماریا بوش داواکاری گشتی نەرویج رایگەیاند، سەرەتا لەلایەن تیمێکی شوێنەوارناسەوە پشکنین بۆ شوێنەوارەکان دەکرێت تا دڵنیابنەوە لە سەرچاوەکەی.
بەهۆی جەنگە یەک بەدوای یەکەکانی عێراق و دروستبوونی چەندین گروپی چەکداری لە وڵاتەکەدا لە ماوەی رابردوودا بە هەزاران شوێنەواری بەهاداری عێراق بەقاچاغبراونەتە وڵاتانی ئەوروپا و ئەمریکا، بەشێکیشیان لە زیادکردنی ئاشکرادا فرۆشراون، حکومەتێکی عێراق بە هەماهەنگی لەگەڵ حکومەتی ئەو وڵاتانە لە ماوەی رابردوودا سەدان شوێنەواری گەڕاندووەتەوە.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
4 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
5 hours لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
June 3, 2026
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
4 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
5 hours لهمهوپێش


