بۆ کۆچی دوایی محەمەد سەعید حەکیم عێراق ماتەمینی سەرتاسەری راگەیاند

محدمد سعید حکیم
SNN
بۆ کۆچی دوایی محەمەد سەعید حەکیم، یەکێک لە مەرجەعەکانی شیعە، حکومەتی عێراق ماتەمینی گشتی راگەیاند و لە کەربەلا و نەجەفیش رێوڕەسمی تایبەت بۆ دوا ماڵئاوایی ئەو مەرجەعەی شیعەکان بەڕێوەدەچێت.
دوای ئەوەی دوێنێ 3ی ئەیلول، بەهۆی جەڵتەی دڵەوە، لە تەمەنی 85 ساڵی کۆچی دوایی کرد، بڕیارە ئەمڕۆ لە کەربەلا و سبەی لە نەجەف، رێوڕەسمی دوا ماڵئاوایی لە محەمەد سەعید حەکیم، یەکێک لە مەرجەعەکانی شیعەی عێراق بەڕێوەبچێت.
هاوکات ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراقیش بڕیاریداوە ئەمڕۆ بکاتە ماتەمینی گشتی لە وڵات، بەڵام لە نەجەف سێ رۆژ دەبێت، ئەو مەرجەعەی شیعەکان، بەرزترین پلەی مەزهەبەکەی هەبووە، کە ئایەتوڵڵا عوزما بووە، یەکێک بووە لەو کەسانەی بۆ شوێنگرتنەوەی عەلی سیستانی دیاریکرابوو.
More News
-
بەنزینی 750 دیناری؛ بۆ هەولێر زۆر و بۆ سلێمانی کەم
4 hours لهمهوپێش -
هەنگاوی کرداری بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست دەستیپێکرد
6 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بەنزینی 750 دیناری؛ بۆ هەولێر زۆر و بۆ سلێمانی کەم
4 hours لهمهوپێش -
هەنگاوی کرداری بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست دەستیپێکرد
6 hours لهمهوپێش



