
مستەفا کازمی
SNN
سەرۆکوەزیرانی عێراق سەردانی پاکستان دەکات و باڵوێزی ئەو وڵاتەش رايگەياند: “هۆکاری سەردانەکە واژۆکردنی رێککەوتنی لێکتیگەيشتن و هاوکاری نێوان ئەو دوو وڵاتەيە”.
ئەحمەد ئەمجەد، باڵوێزی پاکستان لە بەغدا بە میدیای فەرمیی عێراقی راگەیاندووە: “مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عێراق بەم نزیکانە سەردانی ئیسلام ئابادی پایتەختی پاکستان دەکات.
ئاشکراشیکردووە: “لە سەردانەکەیدا بۆ ئیسلام ئاباد، مستەفا کازمی لەگەڵ بەرپرسانی باڵای پاکستان کۆ دەبێتەوە و رێککەوتنی لێکتێگەیشتن و هاوکاری لە نێوان عێراق و پاکستان واژۆ دەکەن.
ئەحمەد ئەمجەد دەشڵێت “عێراق و پاکستان پەیوەندییەکی پتەوی، سەربازی ئایینی و رۆشنبیرییان هەیە، ساڵانە 300 هەزار زیارەتکاری شیعەی پاکستانی سەردانی مەزارە پیرۆزەکانی شیعە لە عێراق دەکەن”.
More News
-
بەنزینی 750 دیناری؛ بۆ هەولێر زۆر و بۆ سلێمانی کەم
2 hours لهمهوپێش -
هەنگاوی کرداری بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست دەستیپێکرد
4 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بەنزینی 750 دیناری؛ بۆ هەولێر زۆر و بۆ سلێمانی کەم
2 hours لهمهوپێش -
هەنگاوی کرداری بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست دەستیپێکرد
4 hours لهمهوپێش



