چاودێرێكی سیاسی: چەکی بەکارهێنانی جنێو و ناوزڕاندن لە سۆشیال میدیا شکستی هێناوە

ڕۆژنامەنوس و چاودێرێكی سیاسی لە سلێمانی ئاماژە بەوە دەكات لە دوای ڕووداوەكانی هەشتی تەمووز لە ئێستادا خەڵك لە پاراستنی سەروەت و ماڵی خۆی دڵنیایە و ئاسایش و هێمنی بەتەواوی باڵی بەسەر سلێمانیدا كێشاوە، ئەوانەشی وابیریان دەكردەوە كە لەدوای هەشتی تەمووز سلێمانی دەكەوێتە ژێر مەترسییەوە بەهەڵەدا چووبوون چونكە بۆیان دەركەوت كە چەكی جنێو و تەشهیر دنیایەكی جوانی بۆ دروستنەكردن.
ئەو ڕۆژنامەنوس و چاودێرە سیاسییە ئەوەشی ڕوونكردەوە، لەسەروبەندی گۆڕانكارییەكانی ناو یەكێتی لە هەشتی تەمووز جۆرێك ترس و دڵەڕاوكێ لای ئێمەی ڕۆژنامەنوسان و چاودێرانی سیاسی دروست بوو بوو بەوەی كە دەمانوت ئازادی ڕادەبرین لە دوای هەشتی تەمووز لە سلێمانی ڕوو لە پاشەكشە دەكات، بەڵام پێچەوانەكەی ڕاست بوو چونكە لەدوای هەشتی تەمووز ئەوەی كەوتە ژێر مەترسییەوە ئەوانەبوون كە چەكی دەستیان جنێو و هەڕەشە و تەشهیر و ناوزڕاندنی خەڵك بوو، چونكە ئەوانە ئازادی بە جنێودان تێگەیشتبوون بەڵام دیارە ئەوانەی وابیردەكەنەوە لە فەلسەفەی ئازادی تێنەگەیشتوون.
ئەم قسانەی ئەو چاودێرە لەکاتێکدایە دوێنێ بافڵ تاڵەبانی هاوسەرۆکی یەکێتی رایگەیاند: “چیتر نابێت جنێو و ناوزڕاندن بەکاربهێندرێت لە سۆشیال میدیا و دەبێت لە رێگەی خزمەتکردنی هاووڵاتیانەوە دەنگ بەدەستبهێندرێت”.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
3 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
3 hours لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
June 3, 2026
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
3 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
3 hours لهمهوپێش


