وەزارەتی ڕۆشنبیری: مۆڵەت بە كەناڵی ئای پڵەس نەدراوە و ڕێكارەكانیشیان نەبڕیوە

SNN-عەلی حەمە سەعید
دوای ئەوەی بافل تاڵەبانی لە چاوپێكەوتنە ڕۆژنامەوانیەكەیدا باسی لەوەكرد كە كەناڵی ئای پڵەس مۆڵەتی كاركردنی لە وەزارەتی ڕۆشنبیری و ناوخۆ وەرنەگرتووە و بۆ مەبەستی تایبەتی بەكارهێندراوە، بەڵام بەرپرسی لەکارلادراوی کەناڵەکە نووسراوێکی بڵاوکردەوە، کە گوایە ئەو کەناڵە مۆڵەتی وەزارەتی ڕۆشنبیری هەیە، لەبەرامبەردا بەرپرسانی وەزارەتی ڕۆشنبیری ئەوە ڕەتدەكەنەوە مۆڵەتیان بەو كەناڵەدابێت بۆ پەخشكردن.
شیروان عەوڵا، بەڕێوەبەری گشتی چاپ و بڵاوكردنەوە لە وەزارەتی ڕۆشنبیری بە SNNی ڕاگەیاند: “ئێمە لەوەزارەتی ڕۆشنبیری هیچ مۆڵەتێكی كاركردن و دەستكردن بە پەخشمان نەداوە بە كەناڵی ئای پڵەس، چونكە پێدانی مۆڵەت بە هەر كەناڵێكی تەلەڤزیۆن یان ڕادیۆ ڕێكاری یاسایی و كارگێڕی تایبەت بەخۆی هەیە، بەجۆرێك هەر كەناڵێك كە بیەوێت داوای مۆڵەت بكات لەسەرەتادا داواكارییەك پێشكەشی ئێمە دەكات لە وەزارەتی ڕۆشنبیری، پاشان ئێمەش داواكارییەكەی ئاراستەی وەزارەتی ناوخۆ دەكەین”.
ئاماژەی بەوەشكرد، “دوای ئەوەی وەزارەتی ناوخۆ وەڵامی نوسراوەكەی ئێمەی دایەوە و لاری نەبوونی خۆیانی ڕاگەیاند، ئێمە جارێكی دیكە نوسراو ئاراستەی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن دەكەین بۆ پێدان و دیاركردنی فركوێنسی پەخش، دوای ئەوەی كە هەردوو وەزارەتی ناوخۆ و وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن ڕەزامەندییان دەربڕی پاشان ئێمە بە فەرمانێك مۆڵەتی دەستكردن بە پەخش دەردەكەین و دەتوانین بڵێن ئەو كەناڵە مۆڵەتی كاركردنی هەیە”.
ئە بەرپرسەی وەزارەتی ڕۆشنبیری جەختی لەوەشكردەوە، “ئەو نوسراوەی كە بڵاو بووەتەوە گوایە وەزارەتی ڕۆشنبیری مۆڵەتی كاركردنی بە كەناڵی ئای پڵەس داوە دوورە لەڕاستییەوە، چونكە ئەوەی بڵاو كراوەتەوە تەنها نوسراوێكی سەرەتایی داواكارییە بۆ پێدانی مۆڵەت و هیچ رێكارێكی یاسایی و كارگێری بەدوادا نەهاتووە بە نمونە وەزارەتی ناوخۆ وەڵامی نەداوەتەوە چونكە تەنها وەڵامدانەوەی وەزارەتی ناوخۆ پێویستی بە 90 ڕۆژ دەبێت پاشان وەڵامدانەوەی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندیش 60 ڕۆژیان پێویست دەبێت، بۆیە بەهیچ شێوەیەك مۆڵەت بە كەناڵی ئای پڵەس نەدراوە”.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
4 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
5 hours لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
June 3, 2026
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
4 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
5 hours لهمهوپێش


