“ههتا بهرههمی تهماتهی خۆماڵی بمێنێت باج لەسەر بەرھەمی ھاوردە ھەڵناگرین”

بێگەرد تاڵەبانی وەزیری کشتوکاڵ
SNN
بێگەرد تاڵەبانی وەزیری کشتوکاڵی ھەرێم دەڵێت، ساڵانه له وهرزی بههار و هاویندا ههتا بهرههمی تهماته بمێنێ باج لەسەر بەرھەمی ھاوردە ھەڵناگرین، بەرھەمی تەماتەی پێنجوێن و ناوچەکانی تری ھەرێم بەشی عێراق دەکات.
وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو، ئهوهشی ئاشكراكرد، تەنھا کێشەیەک کە ھەیانە لەسەر دانانی باج و ھاوردەکردنی بەرھەمی دەرەوە، ئەوەیە ساڵانە وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق بەبێ گەڕانەوە و ھەماھەنگی لەگەڵ ھەرێمی کوردستان بڕیار لەسەر کردنەوەی مەرزەکان دەدات و ئەوەش کاریگەری لەسەر ھێنانی بەرھەمی تەماتە بۆ بازاڕەکانی ھەرێمی کوردستان دەبێت.
ئاماژەی بەوەشکردووە، بۆ ئەو مەبەستە قسەی لەگەڵ وەزیری کشتوکاڵی عێراق کردووە و پێی ڕاگەیاندووە، بەرھەمی تەماتەی پێنجوێن و ناوچەکانی ھەرێمی کوردستان بەشی ئەوە دەکات کە رەوانەی ناوچەکانی تری عێراقی بکەن، لەبەرامبەردا، وەزیری کشتوکاڵی عێراق بەڵێنیداوە، ئەو پرسە بباتە ئەنجومەنی نوێنەران و ھەوڵدەدەن ئاسانکاری بۆ ئەو بابەتە بکەن و کێشەکە چارەسەر بکەن.
More News
-
بەنزینی 750 دیناری؛ بۆ هەولێر زۆر و بۆ سلێمانی کەم
8 hours لهمهوپێش -
هەنگاوی کرداری بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست دەستیپێکرد
10 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بەنزینی 750 دیناری؛ بۆ هەولێر زۆر و بۆ سلێمانی کەم
8 hours لهمهوپێش -
هەنگاوی کرداری بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست دەستیپێکرد
10 hours لهمهوپێش



