دەستەی ژینگە چەند رێنمایی و داواکارییەک ئاراستەی کاندیدەکان دەکات

SNN
دەستەی پاراستن و چاککردنی ژینگەی هەرێمی کوردستان داوا لەسەرجەم کاندیدەکان دەکات لەکاتی بەڕێوەچونی هەڵمەتی هەڵبژاردنەکان رەچاوی پاراستنی ژینگە بکەن، بۆ ئەو مەبەستەش داوا دەکەن پۆستەری بانگەشە لە قوماش و کاغەز دروستبکەن نەک لەسەر فلێکس و نایلۆن، هەروەها رێنمایی کاندیدەکان دەکەن بانگەشەکانیان لەتۆڕە کۆمەڵایەتییەکان چڕ بکەنەوە نەک سەرشەقامەکان.
رەزاق خەیلانی، بەڕێوەبەری فەرمانگەی هۆشیاری ژینگەیی و راگەیاندن لە دەستەی پاراستن و چاککردنی ژینگە رایگەیاند، پاراستنی ژینگە بەگوێرەی دەستور چەسپێنراوە و هەمو کەسێک مافی ژیانی هەیە لە ژینگەیەکی سەلامەتدا، بۆیە پێویستە لایەنە سیاسییەکان لەکاتی هەڵمەتی هەڵبژاردنەکاندا، پابەندی چەند بابەتێک بن کە بریتییە لەوەی لافیتە و نوسینەکانیان لەسەر قوماش و کاغەز بن نەک لەسەر فلێکس و نایلۆن کە بەئاسانی شی نابنەوە، ئەوەش زیانی بۆ مرۆڤ و خاک هەیە.
وتیشی، داوا دەکەن لەکاتی کۆبونەوە جەماوەرییەکاندا رەچاوی پاراستنی ژینگە بکرێت و هاوڵاتیان دەبەی ئاو و پاشماوەکانیان کۆبکەنەوە، چونکە خاشاک زیان بە ژینگە و مرۆڤ دەگەیەنێت، هەروەها داوا لەکاندیدەکان دەکەن پۆستەرەکانی هەڵبژاردن بە شێوەیەک لەسەر شەقامەکان دابنرێن کە جوانبینی و پاراستنی هەستی بینین رەچاوبکرێت.
بەڕێوەبەری فەرمانگەی هۆشیاری ژینگەیی و راگەیاندن لە دەستەی پاراستن و چاککردنی ژینگە داواش دەکات رێگەنەدرێت پارکە گشتییەکان و باخچەی گەڕەکەکان بۆ بانگەشە بەکاربهێنرێت، بەپێچەوانەوە کاندید و هاوپەیمانییەکان روبەڕوی لێپرسینەوە دەبنەوە.
More News
-
بەنزینی 750 دیناری؛ بۆ هەولێر زۆر و بۆ سلێمانی کەم
5 hours لهمهوپێش -
هەنگاوی کرداری بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست دەستیپێکرد
7 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بەنزینی 750 دیناری؛ بۆ هەولێر زۆر و بۆ سلێمانی کەم
5 hours لهمهوپێش -
هەنگاوی کرداری بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست دەستیپێکرد
7 hours لهمهوپێش



