ئەندامێکی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی: فشاردەکەین بۆ داخستنی بەنزینخانە نایاساییەکان

بەنزینخانە
SNN-عەلی حەمە سەعید
جێگری سەرۆكی لیژنەی وزە و پیشەسازی لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی ئاماژە بەوەدەكات ئێمە لە ئەنجومەنی پارێزگا بەتایبەت فراكسیۆنی سەوز پشتگیری تەواو لە هەوڵانە دەكەین كە قوباد تاڵەبانی بۆ ئەنجامدانی چەندین چاكسازی بەگەڕیخستوون، بۆ ئەو مەبەستەش فشارەكانمان چڕكردووەتەوە بۆ داخستنی بەنزینخانە نایاساییەكان.
دیمەن ڕەزا، جێگری سەرۆكی لیژنەی وزە و پیشەسازی لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی بە SNNی ڕاگەیاند: ئێمە كە خەڵك دەنگی پێداوین بەڵێنمانداوە كە نوێنەرایەتی هەموو چین و توێژەكان بكەین بە بێ جیاوازی، بۆیە لە ئێستادا لیژنەكەمان هەوڵەكانی چڕكردووەتەوە بۆ دروستكردنی فشار لەسەر لایەنە پەیوەندیدارەكان بۆ جاخستنی سەرجەم ئەو بەنزینخانانەی كە بەشیوەیەكی نایاسایی لە سنوری پارێزگای سلێمانی دروستكراون.
ئاماژەی بەوەشكرد، ئێمە تەنها چاودێری ئەو بەنزینخانانە ناكەین كە لەدەرەوەی پرۆژەكانی نیشتەجیبوون دروستكراون بەڵكوو بەدواداچوون بۆ ئەو پرۆژانەی نیشتەجێبوونیش دەكەین كە لە نەخشەی پرۆژەكەدا بەنزینخانەی تیادا نییە بەڵام بەنزینخانەی بە شێوەی نایاسایی تیادا دروستدەكرێت، چونكە ناكرێت هاووڵاتیەك یەكەیەكی نیشتەجێبوون دەكریت لە نەخشەدا بەردەمی ماڵەكەی دەبێت سەوزایی بێت بەڵام دواتر دەكرێت بە بەنزینخانە ئەمە جێگای قەبوڵكردن نییە و داواكاری گشتیمان لێ ئاگادار كردووەتەوە.
جێگری سەرۆكی لیژنەی وەزە و پیشەسازی لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی ئەوەشی ڕونكردەوە، ئێمە لە لیستی سەوز و هەروەها لە لیژنەی خۆشمان پشتگیری تەواوی هەموو ئەو هەوڵانەی ( قوباد تاڵەبانی ) جێگری سەرۆكی حكومەت دەكەین كە لە بارەی ئەنجامدانی چاكسازی دەستپێكردوون، هەر لەو چوارچێوەیەشدا ئێمە چاوپۆشی لە هیچ كەس و لایەنێك ناكەین ئەگەر بەكارێكی نایاسایی هەستێت ئەگەرچی لە حزبەكەی خۆشماندا بێت ڕێكاری یاسایی بەرامبەر دەگرینەبەر.
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی و عەلی باپیر جەخت لە یەکخستنی هەوڵەکان دەکەنەوە
8 hours لهمهوپێش -
بافڵ جەلال تاڵەبانی لەگەڵ مامۆستا عەلی باپیر کۆدەبێتەوە
12 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی و عەلی باپیر جەخت لە یەکخستنی هەوڵەکان دەکەنەوە
8 hours لهمهوپێش



